دەربازبوون لە پێنه‌گه‌یشتوویی:
بۆ تاک به تەنیایی زۆر دژواره که بتوانێ خۆی له پێنه‌گه‌یشتووییەک دەربازبکات که وه‌ک سروشتی دووهەمی ئه‌وی لێهاتوە.
- ئه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه راهاتووه، حەزیشی لێیەو
- به‌ڕاستی ناتوانێ ئەقڵی خۆی به‌کاربێنێ، چونکه هه‌رگیز ده‌رفەتێکیان پێنەداوه.
- یاسا و رێساکان [که پێشتر دانراون]، ووزه و تواناکانی مرۆڤیان کوێر کردۆته‌وه و ئه‌گه‌ر یەکێکیش ئەم زنجیرانه بپچڕێنێ،تووشی دۆخێکی ئاڵوز‌و ته‌ماوی ده‌بێ، چونکه ئازادی لەم دۆخه بۆ هزری ئه‌و شتێکی نامۆیه.
- که‌وابوو زۆر ده‌گمه‌نن ئه‌و که‌سانەی که توانیویانه ئەقڵی خۆیان په‌روه‌رده بکه‌ن و پێبگە‌ن و پاشان به دڵنیایی هه‌نگاو بنێن.
- خۆ ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵێک بتوانێ به روشنبینی بگات، ڕەنگه ئه‌گه‌ر ئاستەنگی بۆ سازنه‌که‌ن به ته‌واوی سه‌ر‌که‌وێ.
- چونکه هه‌رده‌م چه‌ند که‌سێکی “سەربەخۆ ــ تەنانەت لەنێوان سه‌رپه‌رشتانیش که بۆ خه‌ڵک دانراون ــ په‌یدا ده‌بن، پاش ئه‌وه‌ی کۆتی کۆیله‌یەتی ئەشکێنن، رۆحی رێزی ئەقڵانی بەهاکان وسەربەخۆیی مرۆڤ (که بریتیه له بیرکردنه‌وه)، له ناوچەکانی خۆیانا په‌ره پێدەهێنن.
- سه‌یر ئه‌وه‌یه که هه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی که پێشتر کۆیلەبوون، ئه‌گه‌ر ئێستا بە هەر هۆکارێک بێت، دەسەڵاتیان بدەنێ بە سه‌رکەسانێک که هێشتا به رۆشنبینی نه‌گه‌یشتوون، ئه‌مانە ناچاریان ده‌که‌ن که هه‌روا له ژێر باری پێنه‌گه‌یشتوویی بمێننه‌وه.
- که‌وابوو، بەمجۆره چاندنی تۆوی پێشەوایی بێسوودە، چونکه پێشەوایی سه‌رئەنجام به‌رۆکی خاوەنەکەی دەگرێته‌وه.
- بەم پێیە گرووپه‌کان بەشێنەیی به رۆشنبیری ئه‌گه‌ن.
- ڕەنگە به شۆرشێک؛ ڕژێمێکی ستەمکاری زۆردار‌و چاوچنوک بڕۆخێت، به‌ڵام له مێتۆدی بیرکردنه‌وەدا ریفۆرمی راستتەقینە پێکنایەت و پێشەوای نوێ له تەنیشت پێشەوای کۆن جێگیر ئه‌بێ و ئه‌بێته ئامێری جەماوەری مه‌زنی دوور له ئەقڵ و ئەندیشە.
پ. جوامێر