مینحه‌ بڕین؟

 

عەبدوڵا کەریم مەحمود

 

 سەرۆکی حکومەت  ،سه‌رکرده‌ی حیزبەسیاسییه‌کان، ئێوه‌  به‌ پلان و به‌رنامه‌و  نه‌خشه ی دیاری کراو و به‌ بیانوی جیا جیا ی ململانێ ی حیزبایه‌تیتان له‌ ناو هۆڵی په‌رله‌مان و له‌ ناو حکومه‌تی هه‌رێم   ، به‌ سیناریۆیی ناڕه‌وا به‌ ناوی  چاکسازی ،  مینحه‌ی  زیندانیانی سیاسیی تان بڕی .

   ئێوه‌   له‌ شاخ و له‌ شار شه‌ڕی یه‌کترتان کرد ،براتان به‌ برا به‌ کوشت دا  ، جه‌رگی که‌س و کاری شه‌هیدانتان  بڕی ، ده‌یان ژنتان بێ وه‌ژن کرد ، هه‌زه‌ره‌ها منداڵتان بێ باوک کرد، به‌ هۆی وتارو لێدوانی میدیاکانتانه‌وه‌  ، خه‌ڵکتان  فێری رق و کینه‌ و توندوتیژی و تۆڵه‌و تۆڵه‌کردنه‌وه‌ وکوشتن و بڕین کرد،هه‌موو به‌هاجوانه‌کانی کۆمه‌ڵگای کورده‌واریتان وردو خاش کرد.

سه‌رکرده‌ی حیزبه‌کان و په‌رله‌مانتاران  وحکومه‌تی هه‌رێم  ، ئێوه‌ پێش ئه‌وه‌ی بگه‌ن به‌ کورسییه‌کانی ده‌سه‌ڵات ،خاوه‌نی چی بوون ،  چیتان هه‌بوو،  له‌ دوای راپه‌ڕنه‌وه‌ ،  ده‌ستان به‌سه‌ر سامانی نیشتمان دا گرت ، نه‌ به‌کورسی  ده‌سه‌ڵات ، نه‌ به‌ کۆمپانیا و نه‌ گرێبه‌ستی نه‌وت وبیره‌نه‌وته‌کان  ، نه‌به‌ بانقی ناوه‌وه‌ و  ده‌ره‌وه‌ ، نه‌ به‌و هه‌موو کۆشک و ته‌لاره‌ ، نه‌ به‌و هه‌موو ناعه‌داله‌تی و کاره‌ ناڕه‌وایانه‌تان ، ده‌رونتان  تێر نابێ .

ئێوه‌ هه‌رچی جاش وخائین وموسته‌شاروئینتیهازی  ماستاوچی ومه‌قاش و که‌سێتی یه‌ دووفاقه‌کانه‌ ،  کردتان  به‌  سه‌رکرده‌وفه‌رمانده‌ و تێکۆشه‌ری دێرین وپێشمه‌گه‌ی دێرین .

 به‌ مه‌زاجی خۆتان ،ده‌یان  ئه‌ندام په‌رله‌مان و وه‌زیر وجێگری وه‌زیر و به‌رێوه‌به‌ری گشتی وراوێژکارتان  دروست کردووه‌  ، خانه‌نشینی خه‌یاڵیتان بۆدیاری  کردوون .

ئێوه‌ گه‌ر چاکسازی ده‌که‌ن ، بۆ یه‌که‌م هه‌نگاو له‌ سه‌ره‌وه‌ ، له‌ خۆتانه‌وه‌ ده‌ستان  پێ  نەکرد  ، موچه‌و خانه‌نشینی خه‌یاڵی خۆتان  و ژیانی لویسانه‌ی خۆتان  ، له‌ گه‌ڵ بژێوی  ژیانی هاوڵاتیان دا  ، له‌ته‌رازوویەکی  ئه‌وەنده‌  لاسه‌نگه‌  هیچ ده‌ستوورو یاسایه‌ک ئه‌ وه‌ قبوڵ ناکات .

ئه‌و پێوه‌ره‌  ناعەدالەتی و ناره‌وایه‌ چی یە ؟،  بۆ  سامانی وڵات . بۆ ژیانی  خه‌یاڵاویی خۆتان  کارێکی یاسایی و  ره‌وایه‌ ،  ده‌یان  ئه‌وه‌نده‌ی مینحه‌ی  زیندانیانی سیاسی یه‌ .

 ئه‌م سیناریۆیی  کۆمییدیا و تراژیدیا  چاکسازییه‌ی   ئێوه‌  تا کوێ بڕ ده‌کات ؟

ئێوه‌ به‌ مه‌زاجی  عه‌قڵی  حه‌کیمانه‌ی خۆتان ، بە تاڵان بردنی سەروەتی نیشتمان و  به‌ بڕینی ئه‌و  مینحه ی زیندانیانی سیاسیی ، گۆڕانکاریی و چاکسازی ده‌که‌ن .

   بژێوی ژیانی زۆربه‌ی زیندانیانیانی سیاسیی   ،  قورس و دژواره‌ ،به‌ڵام  ئه‌وان وه‌ک ئێوه‌  به‌ر چاو ته‌نگ نین   ، وه‌ک ئێوه‌ ته‌ماع کارو به‌رچاو ته‌نگ و ره‌زیل و چاوبرسیی نین ، عیزه‌تی نه‌فسیان  گەورەیە  . 

  هه‌موو ئه‌و  چاکسازییه‌ مه‌زاجیانه‌تان   ،  بۆ  بەرژەوەندی خۆتان و کوێلەو ماستاوچییه‌کانی ده‌وروبه‌رتانە

  ئه‌و مینحه‌ ره‌مزییه‌ دیاری کراوه‌  ،  که‌لێنێکی بۆ  زیدانیانی سیاسیی و چگەرگۆشەکانیان  پڕ ده‌کردوه‌ بڕیتان .

ئاوا خزمەتی هاوڵاتیان و ئەم نیشتمانە دەکەن ، ئێستاش  ، بە ناوی هەڵبژاردنەوە ، دەیان (ماستاو چی و کۆیلەو کاسە لێس )، بەناوی نوێنەری خەڵک ،دەکەن بە ئەندام. پەرلەمان، بۆ ئەوەی وەک زەرو خوێن وسەروەتی نیشتمان بمژن وبخۆن .

سەرچاوە : سپی میدیا