ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا سەنتەری میترۆ داوای روونكردنەوە سەبارەت بە داخستنی چەند دەزگایەکی میدیای و رێکخراو لە سلێمانی دەكات.
پاش ئەوەی رۆژی سێشەممە ٣١ـی كانونی یەكەمی ٢٠٢٤ بارەگا و ئۆفیس و ناوەندەكانی سەر بە حزبەكانی "تەڤگەری ئازادی"، "حیزبی ئازادی و دیموكراتیی ئێزدی" و "حیزبی بەرەی خەباتی دیموكراتی" و دەزگا میدیاییەكانی سەر بەم سێ ناوەندە لە شاری سلێمانی داخران، ئەمرۆ پێنجشەممە سەنتەری میترۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا داوای روونكردنەوەی داخستنی ئەم كەناڵو ناوەندانە دەكات.
سەرچاوە : سپی میدیا