لەتیف فاتیح فەرەج
ئه‌و ڕۆژه‌ی فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا له كورته‌ك خێزانێكی كوردیان شه‌هید كرد كه بریتی بوون له مناڵی بچوك و ژن و پیاوی به ساڵاچوو، هه‌روه‌ها یه‌كێك له مناڵه‌كان ناوی ئۆسكار بوو كه به‌ناوی خه‌ڵاتی ئۆسكاره‌وه ناونرابوو، چاوه‌ڕێم كرد لانی كه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به ناوی ئه‌و خه‌ڵاته‌وه ناونراوه ده‌زگای خه‌ڵاته‌كه،یان چوار هونه‌رمه‌ندی ئه‌وروپا هه‌ڵوێستێكیان هه‌بێت نه‌بوو، زۆر دره‌نگتر به خۆم وت ئێ باشه ئه‌ی نوسه‌ره توركه‌كان، ئه‌دیب و شاعیر‌و رۆماننووسه توركه‌كان ئه‌وان بۆ قسه‌یه‌ك ناكه‌ن، خۆ به‌شی زۆری ئه‌وان ئه‌ده‌بیاته‌كه‌یان قسه كردنه له سه‌ر مرۆڤ و ئازادی، له‌و رۆژه‌وه رۆژنیه فڕۆكه‌و درۆنی توركی شوێنێك له سێ به‌شی كوردستان " باشور، رۆژئاوا، سنوره‌كانی باكوری كوردستان " نه‌كاته ئامانجی كوشتن و وێرانكردن، نه‌مبیست نه‌ئۆرهان پامۆك ، نه‌ئه‌لیف شه‌فه‌ق، دوو ڕسته‌ی له باره‌وه بڵێن ، ئه‌م دوانه‌م به نمونه ناوبرد، چونكه ئێستا له باشوری كوردستان له ناوه‌نده ئه‌ده‌بیه‌كان له ناسراوترینه‌كانن.
ئۆرهان پامۆكم له ڕێگه‌ی هاو شوێن و شاری خۆمه‌وه "به‌كر شوانی" ناسی، به‌كر شوانی وه‌رگێڕێكی ورد‌و زمان شیرین و شوێن پێهه‌ڵگری وه‌رگێڕه توانا داره‌كانی كورده‌و ئه‌و ئۆرهانی برده زۆر گه‌ڕه‌ك و ماڵ و كتێبخانه‌ی باشوری كوردستانه‌وه له سه‌رده‌می ئاشتیدا كه چوومه توركیا یه‌كێك له‌و شوێنانه‌ی بۆی چووم له ئه‌سته‌نبوڵ مۆزه‌خانه‌ی "مۆزه‌خانه‌ی پاكیزه‌ی بوو" من و سه‌ید دڵشاد پاش ئه‌وه‌ی كه رۆمانه‌كه‌مان به توركی كڕی سه‌ردانی مۆزه‌كه‌شمان كرد، تا ئێستا نه‌مبیستوه ئۆرهان یه‌ك وتاری له سه‌ر ئه‌و بۆردومانانه‌و كوشتنی ژن و مناڵی كورد له لایه‌ن سوپای توركیه‌وه نووسیبێت، نه‌مبیست هه‌وڵێكی بوێرانه‌ی ئاشتی دابێت، ئه‌مه بۆ ئه‌لیفیش وه‌سایه ، ئێ من ئه‌و دوه‌م له ڕێی نووسینه‌كانیانه‌وه خۆش ده‌وێت بۆیه داوای هه‌ڵوێستی ئه‌رێنیان لێده‌كه‌م.
ناكرێت كه‌سێكی وه‌ك ئۆرهان پامۆك هه‌ڵگری خه‌ڵاتی نۆبڵی 2006 ئاگای له ئازاری ئه‌و براو خوشكانه‌ی نه‌بێت كه ئاكه‌په‌و ئه‌ردۆغان جینۆسایدیان ده‌كه‌ن، هه‌ر سه‌رو به‌ندی ئاشتی بوو بۆ یادێكی فه‌قێی ته‌یران چووینه مه‌كس، به‌ر له چوونمان بۆ ئه‌وێ له وان له سه‌ر قه‌ڵای وان چه‌ند مناڵێكی كورد گۆرانیه‌كانی به‌یتۆ جان و شوان په‌روه‌ریان بۆ وتین، ئه‌وان ده‌یانوویست بڵێن ئێمه‌ش كوردی ده‌زانین، گۆرانیان ده‌گوت و نۆره‌یان به یه‌ك نادا وه‌ك بڵێی ئێمه له گه‌ڵ خۆماندا ئازادیمان بۆ بردبن، له مه‌كسیش به بۆنه‌ی چوونی ئێمه‌وه كۆمه‌ڵێك مناڵ شایی و دیلانێیان ده‌كرد ، به یه‌كیانم وت بۆ جلی كوردیتان له به‌ر نیه ئه‌و وتی به ده‌وڵه‌ت بڵێ، من به ده‌وڵه‌ت ناڵێم به ئه‌لیف و ئۆرهان ده‌ڵێم.
ئه‌ده‌بی توركی ده‌یان ناوی دره‌وشاوه‌ی تیایه كه شه‌ڕی ئازادی مرۆڤیان كردوه له‌وانه خالیده ئه‌دیب، نامیق كه‌مال، محه‌مه‌د عاكف ئارسۆی، نازم حیكمه‌ت، یوسف خه‌یاڵ ئرغڵو، زۆری تر، ده‌مه‌وێ بپرسم ئایه ئه‌وان هیچیان له باره‌ی ئازاری كورده‌وه نووسیوه، هیچیان زانیوه، بیرمه دوو نوسه‌رو بیركه‌ره‌وه‌ی دیاری كورد له هه‌شتاكان له سه‌ر هه‌ڵوێستی عه‌زیز نه‌سین و نازم حیكمه‌ت، وت و وێژێكی پڕ زانیاریان كرد، ئه‌وانیش كاك محه‌مه‌دی مه‌لا كه‌ریم و دكتۆر كه مال مه‌زهه‌ر بوون، كه ئێستا هیچیان له ناوماندا نین، ئه‌مه‌ی من ئێستا نووسیم پڕۆژه‌یه‌كی فراوانتره له سه‌ر هه‌ڵوێستی نوسه‌ره توركه‌كان سه‌باره‌ت مناڵه كورده‌كان، له حه‌سه‌نكێف لله سه‌ر ئاوه‌كه‌ی لاماندا مناڵێك پێی وتم من به كوردی ناخوێنم، ناهێڵن، به‌ڵام كوردی ده‌زانم، ئه‌و به كوردی پێی وتین " هون بخێر هاتن".
له ناو جه‌زیره مناڵه‌كان به به‌رده‌وه ڕوبه‌ڕوی تانك و سوپای توركیا بووبوونه‌وه ، وێنه‌كه زۆر كاریگه‌ر بوو، ئێمه له دۆڵمیشێكا بووین داوامكرد كه‌مێ دابه‌زین ، حه‌مه سه‌عید زه‌نگه‌نه ی چیرۆك نووس پێی وتم "چیه حه‌زت له به‌رد وه‌شاندنه، ئێره باكوره باشور نیه" تۆ بڵێی ئه‌لیف و ئۆرهان ئاگایان له مناڵه‌كانی جه‌زیره بێت ؟.
سەرچاوە : خەندان