مندااڵەكەت لە مۆبایل بپارێزە

ئێستا مۆبایل لە هەموو ماڵێكدا هەیە و وایكردووە پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكان كەمتر بێتەوە، تەنانەت منداڵانیش گیرۆدەی مۆبایل بوون، دایكان وایان لێهاتووە دەناڵێنن بە دەست منداڵەكانیانەوە، چونكە وەك گەورەكان مۆبایل بەكاردەهێنن، بەڵام بەكارهێنانی مۆبایل لەلایەن منداڵانەوە وادەكات گەشەی مێشكیان دوابكەوێت یان بوەستێت كە ئەمە یەكێكە لە هۆكارە هەرە مەترسیدارەكان و پێویستە وا بكەیت منداڵەكەت لە مۆبایل دوربخەیتەوە، بەڵام تا ئەم كاریگەرییە گەورەیە روونەدات و منداڵەكەت زیانی زیاتری پێ نەگات تۆی دایك دەتوانیت رێگری تەواوەتی بكەیت لە منداڵەكەت و نەهێڵیت بە هیچ شێوەیەك مۆبایل بەكاربهێنیت، بۆ نموونە لە ماڵەوە لە بەرچاو منداڵەكانت بەهیچ شێوەیەك مۆبایل بەكارمەهێنە و زیاتر هەوڵبدە خۆت لەگەڵ منداڵەكەت سەرقاڵ بكەیت، پاشان هانی منداڵەكەت بدە  یاری بە یارییە منداڵەكانی بكات كە بۆت كریوە وایلێبكە لای خۆشەویست بێت و حەزی لە یارییكردن بێت، بێگومان ئەمە كارێكی ئاسان نابێت لە سەرەتا چونكە منداڵەكەت گیرۆدەی مۆبایل بووە بەڵام لەگەڵ كاتدا رادێیت و ئاسان دەبێت و منداڵەكەشت لە كاریگەرییە خراپەكانی مۆبایل رزگاری دەبێت.

 

سەرچاوە: knwe- دیانا ئەحمەد