تاڤگە سابیر
من وەك کەسێك سەر بە کۆمەڵەیەکم ، کە قوربانی دامودەستگاکانی بنەماڵی بارزانین وە خاوەنی تراژیدیای تیرۆری رۆژنامەنوس و شکاندنی کەرامەتی تاکی کۆمەڵگەیەکم ئەوانەی ئەم کارە دەکەن بێحورمەتی دەکەن بە ئەزموونی هەموو ئەو میللەت وئینسانانەی ، کە قوربانی تیرۆریزمن لەوانە خودی تیرۆریزمی پارتی ، ئەوانەی ئەمڕۆ تیرۆری رۆژنامەنوس و شکاندنی کەرامەتی تاك بە خاڵی وەرچەرخاندنی مێژوویی لەقەڵەمدەدەن وێرای ئەوەی ، کە هیچ ناڵێن جگەلە دووبارەکردنەوەی بەیتوبالۆرەکانی ئیمپریالیزمی پارتی و هەلەقەو مەلەقەکانی پارتی و کەسانی گوایا "پسپۆر" لە بواری تیرۆریزمدا بێ مۆراڵیش دەنوێنن بەرانبەر بە ئەزموونی تاڵی میللەتێك لەگەڵ تیرۆریزمدا چەندە کارەساتە ، کە بخوێنینەوە ببینین ، کە چۆن بەناو سەرکردەی پارتی وە چەند بەناو سیاسەتمەدارێکی پارتی و یەك دوو رۆژنامەی بە ناوی حیزبەکەیان لە سەر ووتارەکانیاندا و چەند تاریکبینێك (بەناو ڕۆشنبیر) باس لەوەبکەن ،کە ڕوودواێکە مێژوو دابەشدەکا بۆ پێشخۆی و دوای خۆی میللەتێك ، کە خاوەنی ترادژادێك تیرۆریزمە لەلووتکەدا چۆن واباسی مێژوو و تیرۆریزم دەکا .
عەدەمیەتی ئەم سەردەمە نەیتوانیوە توانای عەقڵ لە مندا بکوژێ و ئەو ڕاستیە نەبینم ،کە بەلاشەی پارتیکدا خوێن هاتوچۆدەکا و، بەلاشە منداڵێکی کورد و جوتیارێکی کوردیشدا خوێن هاتوچۆدەکا، خوێنی ئەندامی پارتییەك بەهادارترنیە لە خوێنی رۆژنامەنوسێك یان منداڵێکی کورد.
ئەمە چ کۆمەڵگەکە کە پەنا بۆ یاسای بنەماڵی بارزانی دامودەزگاکەنیان ببا بڕیار دەدا پەلاماری فڵانە کەس بداو ئینجا لیستی ئەو کەسانە ئامادەبکات ، کە دەبێت لێیانبدا ؟
ئەمە چ جیهانێکە دامودەزگایەکی سەربازی بەهەر چوارلادا ناوی ئەو کەسایەتیانەو ئەو ڕێکخراوی مەدەنی و سیاسیانە بڵاو دەکاتەوە ، کە دەبێت تەوقبکرێن، دادگای بکرێن، بێئەوەی ئەوزیەتی ئەوە بەرخۆبدا بەڵگەیەکمان بخاتە بەردەم لەمەڕ بونیانەوە، کەچی هەمومان بێدەنگین؟ ئەمە چ جیهانێکە کەتێیدا بەهاو سیاسەت و گوتاری بێپرس و بێچەندو چوون قبوڵ دەکرێت؟
ئەمە چ جیهانێکە کوشتنی منداڵ و تیرۆر کردنی رۆژنامەنوس زەرەرو زیانێکی مەبەست نەبووە لەقەڵەم دەدرێن؟ ئەمە چ جیهانێکە تێیدا مرۆڤ وا خەساوە ناتوانێ پرسیار بکات ، گومان بکات ، توڕەبێت و بڵێت ئەم ناعەدالەتیە بۆ؟ ناتوانێ ئەلتەرتیڤێکی دی لە سیاسەت ، لەکلتور، لە جیهانبینی بخوڵقێنێ؟ ئەمە چ جیهانێکە تێیدا لەسەر سفرەی خواردن و عەیش و نوش سەیری مەرگی منداڵێك یان رۆژنامەنوس دەکەین بەردەوام دەبین لە خواردن و خواردنەوە وەك ئەوەی هیچ ڕووینەدابێت؟ ئەمە چ دنیایەکە ، ناپرسین چی دەگوزەرێ و بۆ؟ ئەمە چ عەقڵانیەتێک حوکمی دەکاو بەهانە دادەتاشێ بۆ ئەم هەموو زوڵم ناعەدالەتیەی ، کە هەموو سەعاتێ لە کوردستان ڕوو دەدەن؟
ئایا عەقڵ لێپرسراوە یا ناعەقڵ لەم جیهانە ، کەخۆی وەك " باشترین جیهانێك کەشیاوە" دەخاتە ڕوو؟
ئەم پرسیارانەو دەیەها پرسیاری دی دەبێت ویژدانی ئەوانەمان ، کە دەمانەوێت مرۆڤ بین لە جۆرێکی دی بوروژێنێ ، مرۆڤێك لەنێوان مرۆڤ و خوادا، بەڵام سەرەتا دەبێت ئازادبین و دنیا ڕووتبکەینەوە لەو هەموو بەرگ و پەلاسە درۆینەی ، کە بوی دووراوە، ڕووتیبکەینەوە لەو هەموو هالە پیرۆزییەی ، کە بەدەوریدا کێشراوە، ئەو هەموو دیوارو حەسارەی ، کە گووتارەکان بۆیان دروستکردووە، دەبێت بیڕوخێنین بۆ ئەوەی بیبیننی وەك ئەوەی ، کە هەیە ، کە هیچ نیە جگەلە جیهانێك پڕ لە عەدەمیەت، پڕ لە ناعەدالەتی پڕ لە ڕیاکاری و بێباکی و تاوان و تاوانکاری ..
جیهانێك پڕ لە بێئیمانی لە بەرگی ئیماندا پڕ لە درۆ لە بەرگی حەقیقەتدا ، پڕ لە گەمژەیی و بیرنەکردنەوە لە بەرگی عەقڵ و زانستدا پڕ لە تاوان دژ بە مرۆڤ بە ناوی ئازادی مرۆڤەوە ، پڕ لەهەمەجیەت بەناوی شارستانیبوونەوە ،پڕ لەڕیاکاری بەناوی سەربەخۆبوونەوە، پڕ لەستەمکاری بەناوی دیموکراسیەوە، پڕ لەمێگەل بەناوی تاکگەراییەوە.
جیهانێك ، کە کۆیلەکان حوکمیدەکەن ، کۆمەڵەخەڵكێ حوکمیدەکەن ، بەڵام بەناوی سەروەرەکانەوە ،جیهانێکیان دروستکردووە کە لەمێژە ئەخڵاق و سەروەری جوامێری سەروەرانەی تیا تیرۆرکردووەو.. ئەوەی ماوەتەوە فڕت و فێڵ و فێڵبازی عەبدەکانە ، جیهانێك ، کە هەموو شت تێیدا ڕەوایە ، کوشتنی دیل و داکەندنی سەعات و زنجیرو پێڵاوی تەرمی کوژراولەسەر شەقامەکان ، کوشتنی منداڵانی کورد .
هەموو ئەمانە ڕەوایە ، گەمژەیی و کۆیلەیی ، بێباکی و بێویژدانی و بێعەقڵی و فێڵ و درۆ و کوشتن ..
گەڕانەوەبۆبنەڕەتخوازی و کوشتنی عەقڵ بەناوی خوداوە،کە خۆی خودا هیچ نیە جگە لە عەقڵ..
پەروەردەکردنی ڕیاکاری بەناوی ئیمانەوە، کە ئیمان هیچ نیە جگەلە ئامێزگرتنی حەقیقەت..
بوون بەعەبدی بتەکان،بتی حیزب، بتی بازاڕ، بتی نەتەوە، بتی ئایدیۆلۆژیا، بتی شارستانێتی ، بتی کلتوور ، بتی ئایین.
بەڵام هەر هەموو ئەمانە لە ژێر ناوی جیاوازبوونیان هەیە ، لە ژێر ناوی حیزب وحیزبایەتی،کوردوکوردایەتی ، کلتورونەتەوەدا، لەژیر ناوی ئاین و بەها موقەدەسەکاندا، لەژێر ناوی مۆدێرن بووندا، ،،
ئەمڕۆ ئێمە لە جیهانێکدا دەژین ، کەچەند داموودەزگایەك و ژمارەیە لە کۆمپانیاکان و ژمارەیەك گەلحۆ بەناوی سیاسەتمەدارەوە بڕیاردەدەن چۆن بژین ، چۆن بیربکەینەوەو بیر لەچی بکەینەوە چی بپۆشین وکام ڕەنگی پەڕۆ هەڵکەین وکام سەرۆک بپەرستین ؟ باوەڕمان بەچی بێت ، ئەولەوەیاتەکانی ژیانمان کامانەبن؟ کام کتێب بخوێنینەوە؟ کام بەها بەپیرۆز لە قەڵەم بدەین؟ هەر خۆشیان بڕیار دەدەن کێ تیرۆریستە؟ کێ مەدەنیە؟ کێ دیموکراتە ؟ کێ توڕەیەو کێ سالمە؟ کێ خاوەنی بەهایەو کێ شوێنی مەترسییەو کێ دەبێت بژێت و کێ دەبێت بکوژرێت؟ !! کۆمەڵێ کۆمپانیاو حیزب بڕیاردەدەن مرۆڤ بوون یەعنی چی؟ مرۆڤی چاك کێیە و خراپ کێیە، کام خودایە دەتوانین بپەرستین ، نەفرەت لەکام خودایە بکەین، کام ئایین مەدەنیەو کامەی دی دەبێت سەنگەساربکرێت..