ئه‌م كتێبه هه‌وڵێكی رۆژنامه‌نووس نێرگز قادر-ه سه‌باره‌ت به ئازاره‌كانی ئه‌و ژنانه‌ی كه جیابوونەتەوە یان هاوژینه‌كه‌یان له‌ده‌ستداوه و ساڵانێكه به ده‌ست داب و نه‌ریتی كۆمه‌ڵگه‌وه ئازار ده‌چێژن.
به‌شێك له‌و چیرۆكانه‌ی له‌م كتێبه‌دا هاتوون چیرۆكی راسته‌قینه‌ن و باس له ئازار و مه‌ینه‌تی ژن ده‌كات و به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌م كتێبه له شێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونه بۆ ئازاری ئه‌و ژنانه‌ی كه هاوژینه‌كانیان له‌ده‌ستداوه و كۆمه‌ڵگه‌ش بێبه‌زه‌ییانه تا دێت زیاتر خه‌فه‌یان ده‌كات و به‌شێوه‌یه‌كی نادروست لێیان ده‌ڕوانن. لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و ته‌نانه‌ت له رووی ده‌روونیشه‌وه‌ن كه به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌ده‌بیی و هونه‌ریی خراونه‌ته‌ڕوو. كتێبه‌كه له‌دووتوێی 93 لاپه‌ڕه له‌لایه‌ن چاپخانه‌ی گه‌نج چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه.
سەرچاوە: knwe