خوێندکارێکی موسوڵمانی یەمەنی دەچێتە ئەڵمانیا لە کۆلێجی پزیشکی دەخوێنێت و نمرەی بەرز دەهێنێت و ساڵانە میدالی زێر وەردەگرێت.
مامۆستا و خوێندکارەکانی کۆلێجەکەی تێبینی ئەوە دەکەن ئەو خوێندکارە بەدرێژایی ماوەی خوێندنەکەی کە شەس ساڵ بووە سەردانی دایک و باوکی نەکردووە بۆ ئەوەی بیانبینێت، هەروەها کاتی مۆڵەتەکانی لە کۆلێج بەسەربردووە و هەتاوەکو کەسە نزیکەکانیشی سەردانیان نەکردووە لەماوەی خوێندنەکەیدا.
دواتر بۆیان دەردەکەوێت کە دایک و باوکی خوێندکارەکە لە خێزانە یەمەنییە هەژارەکانن و خوێندکارەکە لەماوەی خوێندنەکەیدا توانای نەبووە بلیتێکی فڕۆکە بکڕێت هەتاکو بگەڕێتەوە یەمەن و چاوی بە دایک و باوکی بکەوێت.
هەربۆیە خوێندکاران و مامۆستا بێباوەڕەکانی کۆلێجەکەی کۆبوونەوە دەکەن و بڕیاردەدەن دایک و باوکی بهێنن بۆ ئەڵمانیا بۆ بینینی کوڕەکەیان بەبێ ئاگادارکردنەوەی خۆی. تاوەکو کاردانەوە و هەستی خۆشی خوێندکارەکە ببین لەساتی بینینی داک و باوکیدا.
مرۆڤایەتی باڵاتر و بەهێزترە لە رەگەز و مەزهەب هەربۆیە پێویستە لەسەرمان کەمێک مرۆڤایەتی فێربین هەتاوەکو درک بەوە بکەین مرۆڤبوون سنووری نییە.
سەرچاوە: کوردستانی نوێ