ماڵه‌کان خه‌ون به‌ کۆشکه‌کانه‌وه‌ ده‌بینن

ماڵه‌کان خه‌ون به‌ کۆشکه‌کانه‌وه‌ ده‌بینن
چادره‌کان خه‌ون به‌ ماڵێکه‌وه‌ ده‌بینن
ده‌رۆزه‌که‌ره‌که‌ خه‌ون به‌ پێخه‌فێکه‌وه‌ ده‌بینێت،
کۆشکه‌کان بیریان چۆته‌وه‌ خه‌ون ببینن
ماڵه‌کان له‌بیانوێک ده‌گه‌ڕێن
دیواره‌کان بڕوخێنن
چادره‌کان خه‌ون به‌ ماڵه‌کانیانه‌وه‌ ده‌بینن
پێش ئه‌وه‌ی بڕوخێنرێت،
پێخه‌ف له‌جه‌سته‌ی نازدارێکەوە ئاڵاوه‌
بۆئه‌وه‌ی سه‌رمای نه‌بێ
به‌ده‌ست ئه‌م جیهانه‌ سه‌رخۆشه‌وه‌ ماندووه‌ خه‌ون
بیر له‌وه‌ ده‌کاته‌وه‌ دوایین فیشە‌ک به‌ره‌و رووی خۆی
بتەقێنێت..

ژاوێن شاڵی

 

سەرچاوە: تەوار