مامۆستاو شاعیر نەوزاد ڕەفعەت كۆچی دواییكرد

ێشنیوەڕۆی دووشەممە 4-7-2022، نووسەر و شاعیر نەوزاد رەفعەت بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجە لەشاری هەولێر كۆچی دواییكرد.
نەوزاد رەفعەت لەسەرەتای ئەمساڵەوە بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە باری تەندروستی تێكچوو، تا رۆژی پێنجشەممە 30-6-2022، باری تەندروستیی زیاتر ناجیگیر دەبێت و بەو هۆیەوە دەگەیەندرێـتە نەخۆشخانە.
بەداخەوە ئەمڕۆ لەشاری هەولێر كۆچی دواییكردو  بڕیارە هەر ئەمڕۆش لەگۆڕستانی كارگەی قیری هەولێر بەخاك بسپێردرێت. 
 نەوزاد رەفعەت عەبدوڵڵا لە ساڵی 1951 لە شاری هەولێر لەدایكبووەو كۆمەڵێك بەرهەمی شیعر و وەرگێڕان و نووسینی چاپكراون و لە زۆرێك لەرۆژنامە و گۆڤارە كوردییەكان بڵاوكراونەتەوە.
شاعیر چەندینجار وەك میوان و دووجاریش لە (شانزەمین و هەژدەیەمین) فێستیڤاڵدا، وەك لیژنەی هەڵسەنگاندن لەبواری شیعردا، بەشداری لەفێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژدا كردووە.
بەناوی بنكەی ڕووناكبیریی گەلاوێژ، بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشیی خۆمان لە تەواوی نووسەران و شاعیران و رۆشنبیران و خانەوادە و كەسوكاری شاعیر دەكەین و داواكارین  خوای گەورە رۆحی لە بەهەشت ئاسوودە بكا.

 

سەرچاوە: galawej