لە مۆزەخانەى سلێمانى، پێشانگاى فۆتۆگرافى و دێکۆمێنتارى دەربارەى پێگەى کورد و کەمینە نەتەوەییەکانى ترى ئەرمینیا، بەڕێوەچوو.
رۆژی سێشەممە، 14ی 3ی 2023، بە ئامادەبوونى دکتۆر موحسین ئەدیب بەڕێوەبەرى گشتى رۆشنبیرى و ھونەری سلێمانى و محەمەد کوردۆ یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی و ئارشاک مانۆکیان سەرکونسوڵى ئەرمینیاو هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگارى سلێمانى و نوێنەرى کونسوڵخانەى ئێران لە سلێمانى پێشانگاکە لەلایەن کونسوڵگەرى ئەرمینیا لە هەرێمى کوردستان بە هاوکارى بەڕێوەبەرایەتى رۆشنبیرى و هونەرى سلێمانى، بەڕێوەچوو.
لهپێشانگاكهدا چەندین دەستنوسى مێژووى کورد لە ئەرمینیا، بەڵگەى مێژوویى کەمەنهتەوایەتییەکانى ئەرمینیا و کورد لەو وڵاتە خرانەڕوو.
لە پێشانگاکەدا لەگەڵ بوونى میوانێکى زۆر، چەندین کەسایەتى ئاگادارى مێژووى ئەرمینیا بەشداریان کردبوو، تیایدا رونکردنەوەیان لەسەر بەڵگە و وێنەکان بۆ میوانەکان شرۆڤە دەکرد.
جگە لەبەشدارى رۆشنبیران و کەسایەتیە سیاسیی و ئیدارییەکان، چەند هاوڵاتییەکى ئەرمەنیش سەردانى پێشانگاکەیان کرد.
فۆتۆ: عەدنان رۆژبەیانی