بە بەشداری بەشێك لە توێژی جیاجیایی سنورەكە ئێوارەی ئەمرۆ ئێوارە كۆڕێك بۆ ناساندنی سێ كتێبی مێژوویی لە نوسینی (محمەد گۆران) نوسەرو رۆژنامەنوس لە شارۆچكەی چۆمان ئەنجامدرا.
لە هۆڵی ناوەندی كەلتوری چۆمان، ئێوارەی ئەمرۆ بۆ هەرسێ كتێبی ”خانی لەپ زێڕین و شەڕی شەش مانگەی قەڵای دمدم، رەمزی نافیع، میر محەمەد ئەمین دەرگەڵەیی” كە لەلایەن “محەمەد گۆران” نوسرابوون ئێوارە كۆڕێك رێكخرا.
سەرەتای سمینارەكە نوسەر باسی لە كۆی بەرهەمەكانی خۆی كرد، چۆنیەتی نوسین و ئامانجی نوسینی لە پەرتوكەكانی شیكردەوە بۆ ئامادەبووان، بۆ ئەم ئەم بابەتانە هەڵژێردراون.
لە كۆتایی سمینارەكەدا وێرای گفتوگۆو پرسیارو راگۆڕینەوە، هەرسێ كتێبەكە پێشكەش بە ئامادەبووانی سمینارەكە كران و مەراسیمی پێشكەش كردن رێكخرا.
سەرچاوە: rojnews