لە هێرشیکی تورکیادا بۆسەر بەنداوی تشرین ڕۆژنامەوان عەگید ڕۆژ شەهید بو

لە هێرشیکی تورکیادا بۆسەر بەنداوی تشرین ڕۆژنامەوان عەگید ڕۆژ شەهید بو

 

 

 

 

messenger sharing button

‌ڕۆژنامەوان عەگید ڕۆژ

لە هێرشێکی تورکیادا بۆسەر بەنداوی تشرین ڕۆژنامەوانێک شەهید بو، لە کەمتر لە دو مانگیشدا چوار ڕۆژنامەوان بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە لە باشور و ڕۆژئاوای کوردستان شەهید بون.
 

میدیاکانی ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند،  بەهۆی هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیاوە بۆسەر بەنداوی تشرین، ڕۆژنامەوان عەگید ڕۆژ، ڕۆژنامەوانی عەفرینیی شەهید بو، کە ماوەی ٣٩ ڕۆژە ڕوماڵی بەرخۆدانی کورادن دەکات لەسەر بەنداوی تشرین.
 

شەهیدبونی ئەو ڕۆژنامەوانە لە کاتێکدایە، کە لە ١٩ی کانونی یەکەمی پاردا، هەردو ڕۆژنامەوان نازم داشتان و جیهان بێلگین لە هێرشێکی تورکیادا، لەسەر ڕێگەی بەنداوی تشرین_سڕین شەهید بون و لە هێرشێکی ٢٧ی مانگی ڕابردوی تورکیاشدا عەزیز کۆیڵئۆغڵو لە شاری ڕانیە شەهید بو...

سەرچاوە : سپی میدیا