چوارەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ كتێب کرایەوە كە زیاتر لە ملیۆنێك كتێبی جۆراوجۆر نمایش دەكرێن.
پێنجشەمە 17ـی تشرینی دووەم، چوارەمین خولی پێشانگەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ كتێب، لە پایتەختی ڕۆشنبیری کرایەوەو تا 26ـی تشرینی دووەم بەردەوام دەبێ.
ئەو پێشانگەیە بە چاودێریی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و بە بەشداری وەزارەتی ڕۆشنبیریی عێراق، كۆمپانیای "ئەتڵەس ئەسیل"، چوارەمین خولی پێشانگەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ كتێب بەڕێوە دەچێت.
لەم پێشانگەیەدا زیاتر لە 200 ناوەندی ناوخۆیی و بیانی 20 وڵاتی جیاواز، زیاتر لە ملیۆنێك كتێب و سەتان هەزار ناونیشان بە زمانە جیاوازەكان نمایش دەكەن.
پێشانگەكە بۆ ماوەی 10 ڕۆژ، پێشوازی لە كتێبدۆستان دەكات بۆ دەستخستنی كتێبی دڵخوازیان.
سەرچاوە: wishe - رامیار جەواد