به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی لاوانەوە (12/8) به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی لاوانی راپه‌ڕین، به ئاماده‌بوونی هونه‌رمه‌ندان و به‌رپرسانی ئیداری و هاووڵاتیانی رانیه پێشانگه‌یه‌كی شێوه‌كاری بۆ شه‌ش به‌هره‌مه‌ندی ئەو شارە كرده‌وه به ناوی
لاڤین سه‌ردار، سالم محه‌مه‌د، محه‌مه‌د محسین، ره‌هه‌ند خه‌لیل، نیاز حه‌سه‌ن، سۆلاڤ محه‌مه‌د .
له پێشانگهكهدا كۆمه‌ڵێك كاری هونه‌ری ئه‌بستراكت، مۆنۆتایپ، ئابرو، مینیاتۆر له‌گه‌ڵ هونه‌ری خۆڕسك نمایشكران.
پێشانگه‌كه بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ له هۆڵی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی لاوانی راپه‌ڕین به‌رده‌وام بوو.
سەرچاوە: knwe