لێکتێگەیشتن گرنگترین پێداویستییە لە پەیوەندییەکاندا بۆ مرۆڤ...

شەمس الدین تەبریزی دەفەرموێت؛
"مرۆڤ زیندانییە لەگەڵ کەسێک کە لێی تێناگات"

 

جۆرج ئۆروێڵ لە ڕۆمانەکەیدا دەڵێت؛
"ڕەنگە مرۆڤ ئەوەندەی ویستبێتی کەسێک لێی تێبگات، خۆشەویستی نەویستبێت."

 

نووسەر ئەحمەد خالد تۆفیق دەڵێت؛
 من باوەڕم وایە نەهامەتی مرۆڤ لە دانیشتنی لەگەڵ کەسێکەوە سەرچاوە دەگرێت کە لێی تێناگات، تەنانەت بەردەوام بە هەڵە لێی تێدەگات.
"نەهامەتی مرۆڤ لەوە سەرچاوە ناگرێت کە هاوەڵ  نادۆزێتەوە، بەڵکو لەوە سەرچاوەی گرتووە کە هاوەڵێکی گونجاو نادۆزێتەوە”.
لێکتێگەیشتن و هاوئاهەنگی گرنگترین پێداویستییە لە پەیوەندییەکاندا بۆ مرۆڤ...