فارس نەوڕۆڵی
زۆر جار مرۆڤ هەڵە دەکات، بەڵام عینادی دەکات کە هەڵەی کردووەو هەر خۆی بەڕاست دەزانێ و پێی شورەییە بڵێ کارەکەم هەڵە بوو. لە کاتێکدا لە هەڵەی تاکە کەسێک خەڵکانێکی دیکە زیانمەند دەبن و ئەم لۆژیکە لە ناو میللەتانی ناهۆشیاردا زاڵە و بەردەوام باجی لەسەر دراوە. لە هەموو ئاستەکاندا ئەمە سوور بونە لە بەردەوامی هەڵە.
بەردەوام بون وپێداگری لەسەر ئەوەی کە هەڵەکانت ڕاستن لۆژیکی پێت شەرم بێت کەبڵێی ئەو قسەیەم یائەوکردارەم هەڵەبوو ئەوە لۆژیکی مەلای مەشهورەیە دەڵێن جارێک بە مەلای مەشهورەیان وتووە تەمەنت چەندە؟ ووتویەتی چل ساڵ. دوای دە ساڵی دیکە پێیان وتووە تەمەنت چەندە؟ ووتویەتی چل ساڵ. پێیان ووتوە تۆ دە ساڵ پێش ئێستا وتت تەمەنم چل ساڵە، لە وەڵامدادەڵێ پیاو عەیبە لەقسەی خۆی پەشیمان بێتەوە. ئەم لۆژیکە تائێستاش لای ئێمە کاریگەری هەیە کارەساتەکە ئەوەیە ئەم لۆژیکە لەناوکایەیی سیاسیدا ڕەنگی داوەتەوە، بۆیە هێزە کوردستانییەکان پێک نایەن و کارەساتی بەردەوام دەخولقێنن.
کەواتە دەگەینە ئەو ئەنجامەی ئەو دەستەواژەیەیی کە دەڵێ پیاو نابێ لەقسەی خۆی پەشیمان بێتەوەو دەکرێ بڵێین پیاو ئەو پیاوەیە لەقسەی خۆی پەشیمان بێتەوە ئەگەر زانی هەڵەی کردوە یاخود ئەو ڕێگایەی گرتویەتیە بەر هەڵەیەو زیان بەچاکەی گشتی دەگەیەنێ، چونکە ددان نان بەهەڵەدا فەزیللەتە. کەواتە پەشیمان بونەوە لەهەڵەو لەقسەی هەڵە پیاوەتیە نەک بەردەوام بون لە هەڵە .
سەرچاوە : خەندان