كەمی ڤیتامین دی لە مردن نزیكت دەكاتەوە

كەمی ڤیتامین دی كێشەی گەورەی بۆ زۆربەی جیهان دروست كردووە، چونكە زۆربەی نەخۆشی و بێهێزی لەشی زۆری مرۆڤ بەهۆی كەمی ڤیتامینەوەیە بە تایبەت ڤیتامین دی هەر بۆیە تیشكی خۆر زۆر گرنگە و سەرچاوەی سەرەكی ڤیتامین دییە.
توێژینەوەیەك لە گۆڤاری (ئەنایواڵز ئۆف ئەنتەرناڵ میدیسین) باس لە كێشەی گەورەی كەمی ڤیتامین دی دەكات، هاوكات توێژینەوەيەك كەمی ڤیتامین دی بە خۆرەوە دەبەستێتەوە و پەیوەستی دەكات بە ژمارەی مردنەوە واتە كەمی ڤیتامین دەبێتە هۆی رێژەیەكی زۆر لە مردنی پێش وەختەی مرۆڤ هەر بۆیە بەبەردەوامی ڤیتامینی سروشتی لە خۆر وەربگرن تاوەكو خۆتان لە مردنی پێش وەختە رزگاربكەن.

 

 

سەرچاوە: knwe- دیانا ئەحمەد