به سپۆنسه‌ری ده‌زگای میدیایی كه‌ركوك و به‌هاوكاری سه‌نته‌ری رۆشنبیری، ئێواره‌ی رۆژی 1/10/2022، كۆنسێرتێك بۆ رۆژی جیهانی میوزیك له‌لایه‌ن فێرخوازانی په‌یمانگه‌ی هونه‌رجوانه‌كانی كه‌ركوكه‌وه سازكرا.
له‌وباره‌یه‌وه هێمن سه‌باح، سه‌رپه‌رشتیاری كۆنسێرته‌كه و سه‌رۆكی به‌شی میوزیك له په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كانی كه‌ركوك، رایگه‌یاند: كۆنسێرته‌كه بۆ گۆرانی و میوزیكی كوردی و میوزیكی جیهانی بوو، كه تێیدا چه‌ند گۆرانیبێژێكی فێرخوازی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كان و هه‌روه‌ها 37 ژه‌نیار به سه‌رجه‌م ئامێره جیاوازه‌كانه‌وه به‌شدار بوون كه زیاتر له پانزه به‌رهه‌می جیهانی و رۆژهه‌ڵاتییان پێشكه‌ش كرد.
سەرچاوە: knwe- هێمن ئه‌حمه‌د