كۆیە.. چلەی ماتەمینی مامۆستا عەبدولڕەزاق بیمار بەڕێوەچوو

لەڕێوڕەسمێكی شایستە و بە ئامادەبوونی ئەبوزێد ساڵح  ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی كۆیە و كەسوكار و هاوڕێ و نووسەر و ئەدیبان لە هۆڵی نەجیبەخان،چلەی ماتەمینی مامۆستا عەبدولڕەزاق بیمار بەڕێوەچوو كە لەلایەن مەڵبەندی 14 ی كۆیە ڕێكخرابوو.
لە وتەیەكدا لێپرسراوی مەڵبەندی كۆیە ئاماژەی بە توانای مامۆستا بیماردا لە نووسین و هۆنراوە و ڕەخنەگرتن و چیرۆك نووسین و شانۆ نامە و ڕۆماننووسی و وەرگێڕان دا.

باسی بواری ڕۆژنامەوانی بە سەلیقەیی و وردی لەو بوارەدا كرد و ئاماژەی بە بەشێك لە نووسین و بەرهەمەكانی و بڵاوكراوەكانی لە ڕۆژنامە و گۆڤارەكاندا كرد.

ڕاشیگەیاند: وەك یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەدیب و نووسەر و هونەرمەندان بە سەروەتێكی گەورە و مەعنەوی دەزانن و هەمیشە لەهەموو كاتێكدا پشتیوان و هاوكاریان دەبن. 

 

 

سەرچاوە: pukmedia