بەڕێوەچوونی (كۆڕبەندی راوێژكاریی منداڵان بۆ گەشەپێدانی پەروەردە و ئەدەبی هاوچەرخ) لە سلێمانی

لــە ئاییندەیەكــی نێزیكـدا و لـە رێككەوتـی (١٠/١٥/ ٢٠٢٢) دیدارێكـی راوێژكاریـی بـۆ گەشـەپێدانی پـەروەردە و ئەدەبـی منـداڵ لـە شـاری سـلێمانیدا بـۆ سـەرجەم شـارو شـارۆچكەكانی هەرێمـی كوردسـتان و ناوچـە كوردسـتانییەكانی دەرەوەی هەرێــم ســازدەكرێت. دەستەیەك لە نووسەرانی ئەدەبیاتی منداڵان، بـە لـەپێشـچاوگرتنی بوونـی بۆشـایی گرنـگ و گـەورە لـە گۆڕەپانــی پــەروەردە و پێنــاوی ئەدەبــی هاوچەرخــی منداڵانــی كــورددا. لــە ســۆنگەی ســتراتیژێكی دوورمــەودا دەرهــەق بــە دنیابینییەكــی دیموكراســییانە بــۆ ئایینــدەی نەریــت و نەزمــی نەتەوەییمــان، كۆڕبەندی راوێژكاری پەروەردە و ئەدەبی منداڵ لـە رێككەوتـی (١٠/١٥/ ٢٠٢٢) ڕێكدەخەن. بۆ ئەو مەبەستە بانگهێشـتی تـەواوی دامـەزراوە حكومییەكانـی پەیوەسـت بـە بـواری منـداڵان، لـە زانكـۆ و پەیمانـگا و ناوەنـدە پەروەردەییـەكان و دامەزراوەكانـی سـەر بـە وەزارەتـی رۆشـنبیری و ئەوقـاف و كاروبـاری كۆمەڵایەتـی و هەمـو ئــەو ســەنتەر و دەزگا و رێكخراوانــە و تــەواوی ئــەو كەســانەی كاری جدییــان لــەو بــوارەدا كــردووە بانگهێشــتی فەڕمـی دەكەن. لەم كۆڕبەندە راوێژكارییەدا: یەكەم: دەتوانن تاوەكو رێكەوتی ١٠ /١٠ / ٢٠٢٢، بابەت و توێژینەوەكانتان پەیوەست بە ئەدەب و پەروەردەی منـداڵ بنێـرن بـۆ ئیمەیلـی دیاریكـراو، زیاتـر تـەوەرەكان پەیوەسـتن بـە توێژینـەوە لـە بـواری چیـرۆك، شـیعر و پەخشـانی منـداڵان و توێژینـەوەی پەیوەسـت بـە پـەروەردەی منـداڵ، ئێمـە لـە میانـی بەڕێوەچوونـی كۆڕبەندەكـەدا، دەرفەتــی تەوەرەگەلێــك بــۆ پێشكەشــكردنی توێژینەوەكانتــان دیــاری دەكەیــن، چونكــە لــە توێژینەوەكانتانــەوە دەتوانیـن بەشـێك لـە راسـپاردەی كاركردنـی ئایندەییمـان دیـاری بكەیـن. دووەم: پێشنیاری جددیتان جێگای راوێژ و گفتوگۆی زانستی دەبێت و دەبێتە راسپاردەی كارەكانمان. سـێهەم: دیاریكردنـی فاكتـەرە فەلسـەفی و فیكرییەكانـی لاوازی و كەمتەرخەمـی لـە بـواری پـەروەردە و ئەدەبیاتـی منداڵـدا دیـاری دەكرێن. چـوارەم: تاوتوێـی تـەواوی ئـەو ئەزموونـە گەشەسـەندو پێشـكەوتوانەی كاركـردن لـە بـواری منـداڵ دەكەیـن، بـە روانگەیەكـی بەراوردكارییانـەوە بابەتـەكان هەڵدەسـەنگێنرێت. تێبینی: بابەت و سەرنجەكانتان بنێرن بۆ ئیمەیلی فەڕمی كۆڕبەند: kurdshkidart@gmail.com بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بكەن بەم ژمارە مۆبایلەوە: 07701963901 دەستەیەك لە نوسەرانی ئەدەبیاتی منداڵان.

 

سەرچاوە: galawej