كتێبی"گه‌ڕانه‌وه‌ی زه‌رده‌شت" كه قه‌سیده‌یه‌كی درێژی دكتۆر ئه‌حمه‌دی مه‌لای نووسه‌ر، شاعیر و مامۆستای زانكۆیه، له ساڵی 2016 به زمانی كوردی چاپ و بڵاو كراوه‌ته‌وه، وه‌رگێڕایه سه‌ر زمانی فارسی و له‌لایه‌ن نه‌شری "لۆگۆس" له تاران چاپ و بڵاو كرایه‌وه.
هه‌فته‌ی رابردوو ئه‌م كتێبه له‌لایه‌ن نه‌شری لۆگۆس له ژێر ناوی "بازگشت زردشت" و له 134 لاپه‌ڕه‌دا، به وه‌رگێڕانی عادل قادری نووسه‌ر و وه‌رگێڕی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان چاپ و بڵاو كرایه‌وه.
وه‌رگێڕی كتێبه‌كه بۆ "وشه" گوتی، كه‌ڵكه‌ڵه‌ی فۆرم به‌شێك له پانتایی گێڕانه‌وه‌كه‌ی داگیر كردووه؛ له‌وێدا كه گێڕه‌ره‌وه بۆ ئافراندنه‌وه‌ی جیهان له ڕێی زمان و پیتی كوردییه‌وه جیهان ده‌ئافرێنێته‌وه و دژی تاریكی و شه‌ڕ ده‌وه‌ستێته‌وه.
وه‌ك زیاتر خستیه ڕوو، گه‌ڕانه‌وه‌ی زه‌رده‌شت وه‌ك هه‌وڵێكی تری ئه‌حمه‌دی مه‌لا له گێڕانه‌وه و شیعری كوردیدا ده‌بینرێت، كوشتن و ئافراندنه‌وه‌ی دووباره‌ی زه‌رده‌شتی مێژووییه و مانیفێستكردنی سیستمێكی بههاخوازانهی ڕێژهگهرایه، دژی هه‌موو ئه‌و كوشتوبڕ و مهوداكهوتنهی نێوان مرۆڤ و سروشت و جیهان.
جێی باسه ئه‌م به‌رهه‌مه له شه‌ش "گزینگ"ی جیاواز و له هه‌مان كاتدا گرێ‌دراو پێكهاتووه، سه‌ودای ستران و گۆرانییه‌كی هه‌یه كه به زامی قووڵی مرۆڤایه‌تی و هاواری پڕسوێی كورد وه‌ك زامدار دێته ده‌نگ.
به‌گوته‌ی وه‌رگێڕ، گواستنه‌وه‌ی ئه‌م به‌شه بۆ ناو زمانی فارسی زۆر سه‌خت و ئه‌سته‌م بووه، كاتێك ده‌ڵێن وه‌رگێڕان به ته‌واوه‌تی ڕوو نادات، مه‌به‌ست له ئه‌م حاڵه‌ت و شوێنه ناسكانه‌یه.
دکتۆر ئەحمەدی مەلا نووسەر، شاعیر و ڕۆماننووس لە ساڵی 1957 لە گوندی تۆمار لە ناوچەی شوان لەدایک بووە، قوتابخانەی سەرەتایی و ناوندیی لە کەرکووک تەواو کردووە و ئامادەیی لە بەغدا خوێندووە، لە ساڵی 1981 کوردستان بە یەکجاریی جێدەهێڵێت و دەمێک لە شاری جنێف دەژیی و دراما دەخوێنێت، دواتر بۆ خوێندن دەچێتە فرەنسا، ماستەر لە زانستەکانی زمان و دکتۆرا لە ئەدەبی بەراوردکاریی لە زانکۆی فرانش کۆنتێ لە ساڵی 1999 وەردەگرێت. ئێستاش مامۆستای مێژووی زمان و ئەدەبییاتی فەرەنسییە لە زانکۆی کاستییا لا مانچا، لە ئیسپانیا.
عادل قادری خاوه‌نی چوار به‌رهه‌می نووسین و وه‌رگێڕانه و ده‌ڵێت، بۆ وه‌ده‌ستخستنی ئه‌م كتێبه به زمانی فارسی، ده‌توانن سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی نه‌شری لۆگۆس بكه‌ن.
سەرچاوە: wishe