"كتێبی نالی له‌ روانگه‌یه‌كی تره‌وه‌" چاپ و بڵاوکرایەوە

كتێبی نالی له‌ روانگه‌یه‌كی تره‌وه‌ له‌لایه‌ن حه‌كیم مه‌لا ساڵح نووسراوه‌ و د. هێمن عومه‌ر خۆشناو پێشه‌كی بۆ نووسیوه‌ و ده‌زگای كارۆ له‌ دووتوێی 160 لاپه‌ڕه‌ به‌ تیراژی 500 دانه‌ چاپ و بڵاویكردۆته‌وه‌. 
ئه‌م كاره‌ی حه‌كیم مه‌لا ساڵح ته‌واوكه‌ری كاره‌كه‌ی مامۆستا مه‌سعود محه‌مه‌د-ه‌ له‌سه‌ر هه‌مان شێواز و له‌ هه‌ندێك له‌و ده‌قانه‌ی نالی وردبۆته‌وه‌ كه‌ واتای دیكه‌ ده‌گه‌یه‌نن و هه‌ندێك جاریش جۆرێك له‌ راستكردنه‌وه‌ی بۆچوونه‌كانی پێشووتره‌. بێگومان ئه‌م جۆره‌ روانینه‌ له‌ ده‌قی كلاسیكی كوردی، ده‌ق زیاتر به‌ره‌و كرانه‌وه‌ ده‌بات و رێگاخۆشكه‌ریش ده‌بێت بۆ توێژه‌ری دیكه‌ كه‌ به‌ یه‌ك جۆر مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ده‌قی شیعری نه‌كرێت.  

 

سەرچاوە: knwe