له نووسینی نووسه‌ر ساڵح محه‌مه‌د ساڵح، به‌رگی یه‌كه‌می كتێبی ''كه‌سایه‌تییه‌كانی ڕواندز'' چاپ و بڵاو كرایه‌وه.
له‌باره‌ی كتێبه‌كه‌یه‌وه ساڵح محه‌مه‌د ساڵح رای گه‌یاندووه، له‌م كتێبه كه 400 لاپه‌ڕه‌ی مامناوه‌ند له‌خۆ ده‌گرێت، ئاماژه‌م به ژیاننامه‌ی به‌شێك له كه‌سایه‌تییه‌كانی ڕواندز دراوه كه جێپه‌نجه‌یان له مێژووی ڕواندز و كوردستاندا هه‌بووه.
زیاتر گوتوویه‌تی، هه‌وڵم داوه ژیاننامه‌ی ئه‌و كه‌سایه‌تییانه له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه بخه‌مه ڕوو له رووی خه‌باتی شۆڕشگێڕی و پیشه‌یان، له‌گه‌ڵ ژیانی ئاواره‌ییان و چه‌ندان لایه‌نی تر، بێگومان بۆ ده‌ستكه‌وتنی زانیاری و ژیاننامه‌ی ئه‌و كه‌سایه‌تییانه، له رێی پێوه‌ندیكردن به بنه‌ماڵه‌كانیانه‌وه زانیارییه‌كانم وه‌رگرتووه و وه‌ك خۆی خستوومه‌ته ڕوو.
ئه‌و نووسه‌ره سوپاسی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه هاوكاری بوون له پێدانی زانیارییه‌كان و ده‌ڵێ، هیچ كارێكیش بێ كه‌موكوڕی نابێت، هیودارم خزمه‌تێكم به كتێبخانه‌ی كوردی كردبێت.
ئه‌مه سێیه‌م كتێبی نووسه‌ر ساڵح محه‌مه‌ده كه به چاپی گه‌یاندبێت، كتێبی یه‌كه‌م له‌سه‌ر مێژوو و بیره‌وه‌رییه‌كانی ڕواندز بوو به‌ناوی "ڕواندز مێژوو و بیره‌وه‌رییه‌كان" (564) لاپه‌ڕه‌یه، كتێبی دووه‌م "مێژوو ڕۆژژمێری كوردی" (236)لاپه‌ڕه‌یه. ئێسته كتێبێكی تری به‌ناوی "گه‌مه و یارییه‌كانی جارانی ڕواندز" كه (260) لاپه‌ڕه‌یه، ئاماده‌یه بۆ چاپ و نیازی وایه به‌مزووانه به چاپی بگه‌یه‌نێت.
ساڵح محه‌مه‌د ساڵح له ساڵی 1956 له ڕواندز له دایك بووه، له ساڵی 2004 ده‌ستی به نووسین كردووه، یه‌كه‌م نووسینیشی له ڕۆژنامه‌ی "زاری كرمانجی" بڵاو كردووه‌ته‌وه، ئێسته‌یش به‌رده‌وامه له بڵاوكردنه‌وه‌ی نووسینه‌كانی.
ئه‌و نووسه‌ره له ساڵی 1979 به فه‌رمانبه‌ر ده‌مه‌زراوه و له 1986 بووه‌ته به‌رپرسی بنكه‌ی وه‌رزش و لاوانی ڕواندز، له 2001 گواستراوه‌ته‌وه كتێبخانه‌ی گشتی ڕواندز و بووه‌ته به‌ڕێوه‌به‌ر و تا ساڵی 2019 خانه‌نشین كراوه. له‌م كتێبخانه‌یه‌دا چه‌ندان چالاكی جۆراوجۆری ئه‌نجام داوه وه‌ك كردنه‌وه‌ی خولی جۆارجۆر و كردنه‌وه‌ی پێشانگه‌ی كتێب و شێوه‌كاری، هه‌روه‌ها چه‌ندان كۆڕ و سیمیناری ساز كردووه.
سەرچاوە؛ wishe- كامه‌ران حاجی ئه‌لیاسا