كتێبی "رۆژنامه‌نووس و تاوانه‌كانی ‌ نووسینی" بڵاوکرایەوە

چاپی‌ نوێی كتێبی  رۆژنامه‌نووس و تاوانه‌كانی ‌ نووسینی د. كارزان محه‌مه‌د له‌ دووتوێی472 لاپه‌ڕه‌ به‌ تیراژی 1000 كه‌وته‌ به‌ر دیدی خوێنه‌ران.
له‌م كتێبه‌دا نووسه‌ر شرۆڤه‌ی پره‌نسیپ و ئه‌رك و مافه‌ یاساییه‌كانی رۆژنامه‌نووسانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه‌ و هه‌روه‌ها تاوتوێی ئه‌كادیمیانه‌ی بۆ سه‌رجه‌م به‌ند و بڕگه‌ی ئه‌و یاسانه‌ی كردووه‌ و ده‌ستنیشانی سنووری ئازادی راده‌ربڕین كردووه‌.
هه‌روه‌ها نووسه‌ر پۆلێنبه‌ندی تاوانه‌كانی میدیای له‌ هه‌رێم كردووه‌ كه‌ بریتین له‌ زیانگه‌یاندن به‌ داب و نه‌ریت، ئاسایشی كۆمه‌ڵگا، سووكایه‌تیكردن به‌ بیروباوه‌ڕ و ئایین، جنێودان و تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه‌، زیانگه‌یاندن به‌دادگاكان، پێشێلكردنی ژیانی تایبه‌ت، هاندان بۆ تیرۆر و چه‌ند ته‌وه‌ری دیكه‌. 
له‌ به‌شێكی دیكه‌ی كتێبه‌كه‌دا نووسه‌رباسی له‌ چۆنێتی خۆپارێزی رۆژنامه‌نووس له‌ تاوان كردووه‌ چونکه‌ زۆر جار كه‌می هۆشیاری و كه‌مته‌رخه‌می رۆژنامه‌نووس بۆته‌ هۆی هه‌ڵكشانی رێژه‌ی تاوان.

 

سەرچاوە: knwe