فەلسەفەی سیاسیی هانا ئارێنت کرا بەکوردی

فەلسەفەی سیاسیی هانا ئارێنت چاپکراوێکی نوێی زنجیرە دۆسیەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم ە و لەلایەن ڕێبین ڕەسوڵ ئیسماعیل ەوە کراوە بەکوردی. کارەکە کۆکراوەی کۆمەڵێک نووسینی نووسەرانە دەربارەی ژنە فەیلەسوف هانا ئارنێت و زیاتر دنیا سیاسیەکەی. 
ئارنێت لەپاش کۆچە زۆر و هەڵهاتنە هەمیشەییەکانی یەکەم کتێبی بەناوی بنەماکانی تۆتالیتاریزم لەساڵی 1951 بڵاوکردەوە و بەدوای ئەمەشدا زنجیرەیەک کاری تر هات.

لە کتێبەکانیدا ئارێنت لەسەر چەمکی هاوڵاتی چالاک و دەوڵەتی مەدەنی دەوەستێت. ئەو پابەند نییە بە یەک فەلسەفەی سیستماتیکەوە، بەڵکو کۆمەڵێک بابەت باسدەکات کە تۆتالیتاریزم، شۆڕش، سروشتی ئازادی و تواناکانی بیرکردنەوە و حوکمدان دەگرێتەوە. 

 

سەرچاوە: galawej