فەرهاد پیرباڵ گۆرانییەک بە زمانی کوردی و فەرەنسی تۆمار دەکات

فەرهاد پیرباڵ گۆرانییەک بە زمانی کوردی و فەڕەنسی تۆمار دەکات و دەڵێت: "چیرۆکی گۆرانییەکە جیاوازە و باسی خۆشەویستی نێوان کوڕە کوردێک و مامۆستا کچە فەرەنسییەکەی دەکات." 
رۆژی دووشەممە 07-11-2022، فەرهاد پیرباڵ، نووسەر و هونەرمەند بە رووداوی راگەیاند، گۆرانییەکی نوێی بە زمانەکانی کوردی و فەڕەنسی تۆمارکردووە کە ئاواز و هۆنراوەی خۆیەتی و بەمزووانە کلیپی بۆ دەکات." 

فەرهاد پیرباڵ گوتی: "کلیپ و نێوەڕۆکی گۆرانییەکە، باسی قوتابییەکی کورد دەکات کە دەکەوێتە داوی خۆشەویستی مامۆستا کچە فەرەنسییەکەی." 

ئاماژەی بەوەش کرد، بۆ یەکەمجار، پێکەنینی تێکەڵاوی میوزیک کردووە کە پێکەنینەکە چیرۆکی تایبەتی خۆی هەیە، لەکاتێکدا کوڕەکە فەڕەنسییەکی باش نازانێت و دەستەواژەیەک بە هەڵە دەردەبڕێت و کچەکە پێی پێدەکەنێت. 

‎فەرهاد پیرباڵ نووسەر، هونەرمەند و شاعیرە لەدایكبووی 20ی ئابی 1961ی شاری هەولێرە، خاوەنی نزیكەی 60 بەرهەمی ئەدەبی، شانۆیی و لێكۆڵینەوەیە لەسەر مێژوو و ئەدەبی كوردستان. 

 

 

سەرچاوە: rudaw- سیروان عەباس