له به‌ڵگه فیلمه‌كانی "ته‌نبوور" و "هۆنیاوانانی چیا پیرۆزه‌كان"دا له ده‌رهێنانی "فه‌رید ئیلهامی"، دوای 15 ساڵ وێنه‌گرتن، توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه، مێژووی ئامێری ڕه‌سه‌نی كوردی ته‌نبوور ده‌خرێته ڕوو.
به‌ڵگه فیلمی "هۆنیاوانانی چیا پیرۆزه‌كان" له‌باره‌ی مێژووی ئامێری ڕه‌سه‌نی كوردی ته‌نبوور، له ئاینی یارسان و كاكه‌ییه‌كانه، هه‌روه‌ها به‌ڵگه فیلمی "ته‌نبوور" كه له‌باره‌ی مێژووی هاوچه‌رخی ته‌نبووره.
فه‌رید ئیلهامی گۆرانیبێژ، ئاوازدانه‌ر، توێژه‌ر و ژه‌نیاری ئامێری ته‌نبوور، بۆ سازكردنی ئه‌و دوو فیلمه 15 ساڵ وێنه‌گرتن، توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی موزیكی و مه‌یدانی ئه‌نجام داوه و ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ی له پێنج پارێزگای ئێران، هه‌رێمی كوردستان و هه‌روه‌ها وڵاتانی توركیا، ئه‌ڵمانیا و سوید وێنه گرتووه.
ئه‌و ئێسته له شاری سلێمانی پایته‌ختی ڕۆشنبیری هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێیه. ماڵی ته‌نبووری "ئه‌یاز"ی دامه‌زراندووه و ئه‌مجاره له چوارچێوه‌ی ده‌رهێنه‌ر و توێژه‌ری موزیكی، به‌ڵگه فیلمه‌كانی "ته‌نبوور" و "هۆنیاوانانی چیا پیرۆزه‌كان"ی له‌باره‌ی مێژووی ئامێری ڕه‌سه‌نی كوردی ته‌نبووری ساز كردووه.
مه‌نسوور جیهانی له راگه‌یه‌نكاره هونه‌رییه‌كانی تاران ئاماژه‌ی داوه، ئه‌م به‌رهه‌مانه به ئینسكلۆپیدیای ئامێری كوردی ته‌نبوور دێته هه‌ژمار، ژیانی مامۆستایان و شاره‌زایانی ئه‌م ئامێره ڕه‌سه‌نه‌ی وێنه گرتووه كه به‌داخه‌وه له ژیاندا نه‌ماون، به‌داخه‌وه له ماوه‌ی ئه‌م ساڵانه‌ی دواییدا، ته‌واوی مامۆستایانی بێوێنه و شایسته‌ی مه‌قامه‌كانی ته‌نبوور له‌م دنیایه كۆچیان كردووه، "فه‌رید ئیلهامی" بۆ به به‌ڵگه‌كردن و تۆماركردن له مێژووی موزیك، له هه‌موو شاره‌زا جۆراوجۆره‌كانی ته‌نبوور، له به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م دوو به‌ڵگه فیلمه كه‌ڵكی زۆری وه‌رگرتووه.
سەرچاوە: wishe