لە درێژەی چالاكییەكانیدا، ساڵۆنی لاپەرە نۆی ناوەندی هەولێری مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، فیلمێكی دۆكیۆمێنتاری بەناوی پاشای وەرگێران و زمان كە باس لەژیان و ئەزمونی دكتۆر عەزیز گەردی دەكات نمایش دەكرێت.
رۆژی شەممە 16-7-2022 سەعات 11 پێشنیوەڕۆ لە ناوەندی هەولێری مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتیی نیشیمانیی كوردستان فیلمەكە نمایش دەكرێت.
فیلمەكە بەرهەمی تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان - هەولێر و ئەكادیمیای بەدرخانە و لەدەرهێنانی دەرهێنەر ستار محەمەد ئەمینە، هاوكات لە هەمان رۆژدا كۆڕێك لەبارەی ئەزموونی نووسین و وەرگێڕانی دكتۆر عەزیز گەردی بۆ هەریەك لە (مومتاز حەیدەری، سابیر رەشید، عەبدولقەهار گەردی) سازدەكرێت.
سەرچاوە: pukmedia