"فرمێسك له چاوی رۆژگاردا" كه ده‌قێكی مۆنۆدرامایه، ئه‌م تێكسته مه‌هاباد قه‌ره‌داخی به‌تایبه‌تی بۆ هونه‌رمه‌ند فرمێسك مسته‌فای نووسیوه له ساڵی ٢٠١٩وه پێشكه‌شی ئه‌وی كردووه. ئێسته‌یش ئه‌و خاتوونه هونه‌رمه‌نده، ده‌یه‌وێ له سه‌ره‌تای مانگی داهاتوودا وه‌ك مۆنۆدرامایهك پێشكه‌شی بكات.
له‌وباره‌یه‌وه فرمێسك مسته‌فا بۆ "وشه" رای گه‌یاندووه، "فرمێسك له چاوی رۆژگاردا" باس له شه‌ڕ و ئاشتی ده‌كات. باس له ده‌بڵ مۆرالی و پره‌نسیپه دژ به‌یه‌كه‌كان ده‌كات، هه‌ر له هه‌ڵبژاردنی ناوهكانمانهوه كه ئه‌وانی تر بۆمانیان هه‌ڵبژاردووه، ئه‌و ماسكانه‌ی خۆمان یان ئه‌وانی تر بۆیان درووین. ئه‌وه‌ی به‌ره‌وڕووی ژیان و مردن ده‌بێته‌وه، جه‌نگ و به‌رگریكردن له ئاشتی و… ئه‌سرینه .
ئه‌وه‌شی گوتووه كه ئه‌سرین ژنه كوردێكه، هه‌ڵاتووه و قوربانی جه‌نگه، له چه‌ندان ژیانه‌كانی پێشوویدا هه‌ر ژن بووه و ژیانی بۆ ئه‌وانی تر ته‌رخان كردووه، له ئاكامیشدا جه‌نگ یه‌خه‌ی گرتووه. ئه‌و ئێسته له یه‌كێك له هۆتێله‌كانی وڵاتێكه له ئه‌وروپا، ده‌یه‌وێ باس له جینۆسایدی گه‌له‌كه‌ی بكات كه خۆی ده‌ربازبووی ئه‌و جه‌نگه‌یه. شاهیدی جه‌نگه‌كانی دنیا و كوردستانه.
دواتریش ده‌ڵێ، ئه‌سرین ژنێكه له كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه رزگاری بووه، له ژیانه‌كانی تریشدا كورد بووه و جینۆساید كراوه.
ئه‌م مۆنۆدرامایه له نووسینی مه‌هاباد قهرهداخییه. وه‌رگێڕانی بۆ سه‌ر زمانی ئه‌ڵمانی نیگار حه‌سیب قهرهداخییه. نواندنی فرمێسك مسته‌فایه و ده‌رهێنانی ده‌هه‌ب پاولۆسه. پێرفۆرمانس ماگده ئاگادیۆلۆیه. بڕیاره له چواری مانگی داهاتوو تشرینی دووه‌م، له ماڵی شانۆیی لالونا له شتووتگارت نمایش بكرێ.
فرمێسك مسته‌فا یه‌كێكه له شانۆكاره زۆر ناسراوه‌كانی كوردستان، له 2016ه‌وه به ئه‌ڵمانی كاری شانۆی ده‌كات و ئه‌مه حهوتهمین كاریه‌تی له‌و وڵاته پێشكه‌شی ده‌كات. جیاله‌وه‌ی له كوردستانیشدا خاوه‌نی ده‌یان چالاكیی هونه‌رییه.
سەرچاوە: wishe- وشیار ئەحمەد ئەسوەد