عەدنان کەریم ئەلبومێکی نوێی گۆرانی بڵاوکردەوە

هونەرمەند عەدنان کەریم، ئەلبومێکی نوێی گۆرانی بە ناوی شار بڵاکردەوە کە تێکستەکەی دوو چامە بە ناوبانگەکەی شاعیرانی کلاسیک سالم و نالیە.
ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی، بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە چین و توێژەکان، ئەلبومی شاری گونەرمەند عەدنان کەریم بڵاوکرایەوە.

عەدنان کەریم خۆی ئاوازی بۆ ئەلبومەکە داناوە، لە لایەن گروپی ئۆرکسترای چیکەوە کاری موزیکی بۆ کراوە، کارزان مەحمود کاری دابەشکردنی موزیکی بۆ کردووە.

عەدنان کەریم لە بارەی کراکردنی لەو ئەلبومە نوێیەیدا ئاشکرای ماوەی 16 ساڵە سەرقاڵی کارکردنە لەو ئەلبومەدا بە واژۆی خۆیەوە ئەلبومەکە لە مەراسیمێکدا لە شاری سلێمانی بڵاوکرایەوە.

 

سەرچاوە: rojnews