ئێوارەی دوێنی لە ناو زانکۆی سلێمانی و لە بەردەم کۆلێژی زمان پەردە لەسەر پەیکەری پرۆفیسۆر عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ لابرا.
بۆ بەرز ڕاگرتنی هەوڵ و ماندووبوونەکانی نووسەر و مامۆستای کۆچکردوو (پ.د. عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ)، بەسەرپەرشتی سەرۆکی زانکۆی سلێمانی ڕەزا حەسەن حسێن و شاخەوان جەلال فەرەج، ڕاگری کۆلێژی زمان پڕۆژەی دانانی پەیکەرەکە جێبەجێکراوە. ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە پەردەی لەسەر لادەدرێت.
عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ، یەکێکە لە دامەزرێنەرانی یەکێتی نووسەرانی کورد و یەکەم ڕاگەیەندراوی ئەو ڕێکخراوە بە قەڵەمی ئەو نووسراوە و پاش بەیاننامەی 11ی ئازار بوەتە سەرۆکی یەکێتیەکە.
لە نووسین و لێكۆڵینەوە و وتارداو زیاتر لە 90 كتێبی داناوەو چەندین كتێبیشی وەرگێڕدراوە ڕۆژی 3ی تشرینی یەكەمی 2019، لە تەمەنی 85 ساڵیدا دوای ململانێ لەگەڵ نەخۆشی كۆچی دواییكرد.
سەرچاوە: rojnews