نەجیب مەحفوز
له عه‌ره‌بییه‌وه: نه‌رمین عوسمان محه‌مه‌د
"ژیانی بریتی بوو له‌وانه‌یه‌ك له‌جدیه‌ت و دڵسۆزی و چالاكی هه‌میشه‌یی ئه‌و نووسه‌ره‌ی پێی وابوو ژیان كورته، به‌ڵام (95) ساڵ ژیا..."
به‌م وشانه رۆژنامه‌نووسی میسری محه‌مه‌د شازلی ژیانی نووسه‌ری كۆچكردوو نه‌جیب مه‌حفوز كورتده‌كاته‌وه له كتێبێكی نوێ‌دا به ناونیشانی (رۆژگارێك له‌گه‌ڵ نه‌جیب مه‌حفوزدا/چیرۆك و گفتوگۆ)، له‌م كتێبه‌دا چه‌ند نهێنییه‌ك بۆ یه‌كه‌مجار بڵاوده‌كرێته‌وه سه‌باره‌ت به(شه‌ڕه نادیاره‌كانی)ژیانی نه‌جیب مه‌حفوز كه به‌درێژایی ژیانی كردوێتی. ئه‌و پیاوه‌ی یه‌كه‌م كه‌سبوو له نێو عه‌ره‌بدا ببووه خاوه‌نی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌ب له ساڵی 1988دا. له‌م كتێبه‌دا نووسه‌ر وێنه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ندی كه‌سایه‌تی نه‌جیب مه‌حفوز ده‌كێشێت و پێی وایه كه‌سێتی ئه‌م نووسه‌ره له‌سه‌ر بنه‌مای هاوسه‌نگی (جدییه‌ت و نوێبوونه‌وه) داڕ‌ێژرابوو.
فه‌رمانبه‌ری ئه‌ده‌ب
نووسه‌ر ده‌ڵێت: نه‌جیب مه‌حفوز له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌درێژایی ژیانی خاوه‌نی كه‌سێتییه‌كی پێكه‌نیناوی و گاڵته‌جاڕبوو، هه‌روه‌ها ژیانی رۆشنبیرێكی گه‌ڕۆكی برده‌سه‌ر، به‌ڵام له‌كاردا جدی بوو زۆر پابه‌ند بوو به كاته‌وه و پارێزگاری له‌و شتانه ده‌كرد رۆژگار پێیده‌به‌خشی و ده‌ستی گرتبوو به هه‌موو ئه‌و بیرۆكه ئه‌ده‌بیه گه‌شانه‌وه كه چاره‌نووس پێیده‌دا. به‌پێی ئه‌م كتێبه بێت نووسه‌ری كۆچكردوو به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له چه‌ند سه‌عاتێكی دیاریكراوی شه‌ودا ده‌ینووسی كه هه‌رگیز ئه‌و كاته‌ی نه‌ده‌گۆڕی، له‌وانه‌یه ئه‌م راستییه‌ش ئه‌وه‌مان بۆ روون بكاته‌وه بۆچی نه‌جیب مه‌حفوز هه‌رگیز له كافێكاندا نه‌یده‌نووسی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هاتوچۆی ده‌یان كافێی ده‌كرد له سه‌رده‌مێكدا زۆر باوبوو نووسه‌رانی هاوڕێ و هاوپیشه‌ی له كافێكاندا بنووسن بۆ نموونه رۆماننووس مه‌حمود به‌ده‌وی له‌ناو خه‌ڵكدا و له نێو كافێیه‌كدا له جاده‌ی عیماده‌دین له‌ناو جه‌رگه‌ی قاهیره‌دا ده‌ینووسی هه‌روه‌ها نووسه‌ر عه‌لا ئه‌سوانی له سوچێكی تایبه‌تی كافێی(ریش)ی به‌ناوبانگدا ده‌ینووسی، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌وه نه‌جیب مه‌حفوز زۆر پابه‌ندبوو به‌وه‌ی له ته‌نهایی و گۆشه‌گیریدا بێت، له چركه‌ساتی نووسیندا به‌شێوه‌یه‌ك له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له ساته‌وه‌ختێكی دیاریكراودا ده‌ستی به نووسین ده‌كرد و له ساته‌وه‌ختێكی دیاریكراودا كۆتایی به نووسینه‌كه‌ی ده‌هێنا، هه‌ر ئه‌م خووه‌شی بوو وای له مه‌حفوز كرد بڵێت:(من فه‌رمانبه‌رم له‌لای ئه‌ده‌ب.).
میدالی زیو یان زێڕ؟
له یه‌كێكی دیكه له‌و رووداوانه‌ی باس له ساده‌یی مه‌حفوز ده‌كات نووسه‌ری كتێبه‌كه (مه‌حمود شازلی) ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت: كاتێك كه مه‌حفوز بووه خاوه‌نی میدالی(ملوانكه‌ی نیل) كه یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی پێشووی میسر پێی به‌خشی بوو ده‌بوایه ئه‌و میداله له ئاڵتوونی ساغ دروستبكرابایه، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ك خێزانه‌كه‌ی مه‌حفوز بۆیان ده‌ركه‌وت كه‌وا ئه‌و میداله له زیو دروستكراوه و به ئاڵتوون زاخاو دراوه، بۆیه یه‌كێك له دوو كچه‌كه‌ی مه‌حفوز كه ناویان (فاتیمه و ئوم كه‌لسوم) بوو ویستی بابه‌تی میداڵه‌كه له نێو رۆژنامه‌كاندا بوروژێنێت نه‌با مه‌سه‌له‌كه جۆرێك له فێڵ بێت و له باوكیان كردبێت، به‌ڵام مه‌حفوز زۆر به‌توندی ئه‌م بابه‌ته‌ی ره‌تكرده‌وه و به كچه‌كه‌ی گوت:(ئایا هیچ جیاوازییه‌ك هه‌یه ئه‌گه‌ر میداله‌كه له ئاڵتوون یاخود زیو دروست كرابێت؟ خۆ ئێمه به‌نیازنین بیفرۆشینه‌وه. دواتر جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه رێزلێنانی سه‌رۆك بۆ ئه‌و له ئاهه‌نگێكی جیهانی و له‌نێو كۆشكی كۆماری‌دا زۆر بایه‌خی زیاتره لای ئه‌و له ئاڵتوون و زیو).
هه‌ڵبژاردنی رۆژنامه‌نووس محه‌مه‌د سه‌لماوی بۆ خوێندنه‌وه‌ی وتاری نه‌جیب مه‌حفوز له‌به‌رده‌م (ئه‌كادیمیای نۆبڵ)دا و له ستۆكهۆڵم بووه مایه‌ی گفتوگۆیه‌كی به‌رفراوان له نێوه‌ندی رۆشنبیری ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا، چونكه هه‌ڵبژاردنه‌كه به دڵی هه‌ندێك له نووسه‌ران و رۆشنبیران نه‌بوو، ته‌نانه‌ت خودی محه‌مه‌د سه‌لماوی خۆی باوه‌ڕی به راسپاردنی بۆ ئه‌و ئه‌ركه نیمچه نه‌ته‌وه‌ییه نه‌كرد و له‌م باره‌یه‌وه گوتی (سه‌رم سوڕما خۆم و زۆرێك له رۆشنبیران و نه‌مده‌زانی هۆكاری راسته‌قینه‌ی پشت ئه‌م هه‌ڵبژاردنه چی بوو، كاتێك له مه‌حفوزم پرسی گوتی (من هه‌ڵبژاردی خۆمم كرد تۆش ئه‌گه‌ر ناته‌وێت گه‌شت بكه‌یت تۆ ئازادیت...)
سه‌لماوی كرد به‌نوێنه‌ری خۆی
له‌م سه‌رده‌مه‌دا چه‌ندین پڕوپاگه‌نده بڵاوبووه‌وه كه ده‌یانگوت گوایه ده‌زگاكانی سه‌رۆكایه‌تی میسر دكتۆر سه‌روه‌ت عه‌كاشه وه‌زیری رۆشنبیری پێشووی میسر هه‌ڵده‌بژێرێت بۆ خوێندنه‌وه‌ی وتاری مه‌حفوز به‌تایبه‌تی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دكتۆر سه‌روه‌ت كه‌سایه‌تییه‌كی ناسراوه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی تا راده‌یه‌كی زۆر، له‌م كتێبه‌دا محه‌مه‌د شازلی له مه‌حفوز ده‌پرسێت ئایا هۆكاری هه‌ڵبژاردنی ئه‌و بۆ سه‌لماوی وه‌كو نوێنه‌ری خۆی بۆ خوێندنه‌وه‌ی وتاره‌كه‌ی له‌به‌رده‌م ئه‌كادیمیای نۆبڵ چی بوو؟ له‌وه‌ڵامدا مه‌حفوز ده‌ڵێت:(ویستم به جیهان بڵێم كه میسر به‌ته‌نها بریتی نییه له نه‌جیب مه‌حفوز به‌ڵكو چه‌ندین نه‌وه‌ی دیكه‌شی تێدایه له‌وانه محه‌مه‌د سه‌لماوی هه‌وره‌ها ویستم ده‌ستم به خه‌ڵاته‌كه‌وه بۆ پشتیوانی نه‌وه‌یه‌كی نوێ رابكێشم).
كاتێك واده‌ی وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه هات هه‌روه‌كو چۆن به‌ڵێنی دابوو مه‌حفوز محه‌مه‌د سه‌لماوی هه‌ڵبژارد و دانپیانانێكی به ده‌ستنووس و واژووی خۆی نووسی كه ئه‌مه‌ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
(نووسه‌ر محه‌مه‌د سه‌لماویم وه‌كو نوێنه‌ری تایبه‌تی خۆم هه‌ڵبژارد بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه‌م له ستۆكهۆڵم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆم ناتوانم گه‌شت بكه‌م له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێكی ته‌ندروستی.).
كچه‌كانی نۆبڵه‌كه‌یان وه‌رگرت
له‌و سه‌رده‌مه‌دا نێوه‌ندی رۆشنبیری به‌گشتی هه‌ڵچوونێكی به‌خۆیه‌وه بینی به‌رامبه‌ر به‌م سووربوونه‌ی مه‌حفوز له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی ئه‌و نوێنه‌ره‌ی و هه‌ندێك رووناكبیر به‌نامۆیان له قه‌ڵه‌مدا و هه‌ندێك رۆژنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی حوكمڕان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان هه‌ڵمه‌تێكی ناڕه‌زاییان ده‌ستپێكرد به‌رامبه‌ر به سه‌فه‌ری (سه‌لماوی) و چه‌ندین وتاری ناڕه‌زایی تووڕه‌یان سه‌باره‌ت به‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی مه‌حفوز بڵاوكرده‌وه له هه‌وڵێكی ئاشكرادا بۆ هاندانی مه‌حفوز بۆ بڕیاری سه‌فه‌ری خودی خۆی بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه یاخود وازهێنانی له پێدانی ئه‌م ئه‌ركه به‌سه‌لماوی، به دیاریكراوی... له‌م كتێبه‌دا مه‌حفوز دان به‌وه‌دا ده‌نێت بۆ نووسه‌ری كتێبه‌كه كه له‌و بابه‌ته‌دا فشارێكی زۆری له‌سه‌ربووه بۆ وازهێنانی له‌و بڕیاره‌ی به‌بێ ئه‌وه‌ی جۆری ئه‌و فشاره روون بكاته‌وه و ده‌ڵێت دواجار رازی بووه له‌سه‌ر پێشنیازی هاوسه‌ره‌كه‌ی كه دووكچه‌كه‌یان (ئوم كه‌لسوم و فاتیمه) سه‌فه‌ر بكه‌ن بۆ سوید و خۆی له ته‌له‌فزیۆنه‌وه ته‌ماشای ئاهه‌نگی خه‌ڵات به‌خشینه‌كه‌ی كردووه و گوتوویه‌تی (دیمه‌نی دوو كچه‌كه‌م له‌وپه‌ڕی جوانیدا بووه ئه‌و ده‌مه‌ی پێكه‌وه سه‌ركه‌وتوون بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه له پادشای سوید زۆر به‌ڕۆحسوكییه‌وه گاڵته‌ی له‌گه‌ڵدا كردوون و پێی وتوون: كامتان خه‌ڵاته‌كه وه‌رده‌گرن؟ پاشان خه‌ڵاته‌كه‌ی داوه به یه‌كێكیان و میداله‌كه‌ی داوه به ئه‌وی دیكه‌یان).
كاتێك نووسه‌ری كتێبه‌كه لێی ده‌پرسێت هه‌ستی مه‌حفوز له چركه‌ساتی وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه‌دا چی بووه له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت (هه‌ستم كرد من زۆر به‌خته‌وه‌رم و وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه‌ش به‌شێكه له بوونی ئه‌و به‌خته‌وه‌رییه‌م بێگومان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چه‌ندین نووسه‌ری پێش خۆم وه‌ریانگرتووه كه له نێو خوێندنگاكانیاندا په‌روه‌رده بووم هاوكات مه‌زنێكی دیكه‌ش من به‌پیری نووسه‌رانی هه‌ژمارده‌كه‌م ئه‌ویش (تۆفیق ئەلحه‌كیم)ه كه نه‌به‌خشینی خه‌ڵاته‌كه به‌و چه‌ندین روونكردنه‌وه‌ی زۆر ده‌خوازێت كه من ئه‌و روونكردنانه‌وه‌یم پێ نییه.).
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مه‌حفوز زۆر دڵڕه‌قانه هێرشی كرایه سه‌ر له‌لایه‌ن هه‌ندێك له‌نووسه‌ران و رۆشنبیرانه‌وه كه خۆیان له مه‌حفوز به شایسته‌تر ده‌زانی بۆ خه‌ڵاتی نۆبڵ. له‌سه‌رووی هه‌موو ئه‌و نووسه‌رانه‌شه‌وه یوسف ئیدریس بوو شازلی ده‌ڵێت: ئیدریس زۆر بێتاقه‌ت بوو، له‌سه‌ر دڵه‌ڕاوكێ ده‌ژیا وه‌كو ئه‌وه‌ی له‌به‌ر ره‌شه‌بادا بێت و له‌وانه‌یه گومانی ئه‌وه‌ی هه‌بووبێت كه لایه‌نگیرییه‌كی ره‌خنه‌گرانه‌ی توند هه‌یه بۆ (مه‌حفوز) له‌سه‌ر بنه‌مای فه‌رامۆشكردنی ئه‌م هه‌روه‌ها زۆر شڵه‌ژابوو له پشتگیریكردنی مه‌حفوز بۆ ده‌ستپێشخه‌ری ئاشتیخوازانه‌ی نێوان میسر و ئیسرائیل ئه‌م هه‌سته‌شی له‌و سكاڵانامه ئاشكرایه‌دا ده‌رخست كه دوای وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه مه‌حفوز كردی و پێیوابوو ئه‌و زیاتر شایسته‌ی خه‌ڵاته‌كه‌یه و زۆر تووڕه‌بوو، ئه‌م تووڕه‌بوونه‌ش وای له ره‌خنه‌گر (ره‌جا نه‌قاش) كرد كه هاوڕێی هه‌ردووكیان بوو وتارێك بنووسێت به‌ناونیشانی ته‌نها كه‌سه تووڕه‌بووەكه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مه‌حفوز له یه‌كێك له گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ نووسه‌ری كتێبه‌كه‌دا ده‌ڵێت (هه‌ڵوێستی یوسف ئیدریس به‌رامبه‌ر به من پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌یه كه زۆرێك لێی تێگه‌یشتوون) هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه بڵاوبووه‌وه له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی ئیدریس و ژماره‌یه‌ك له نووسه‌ر و رۆشنبیران بۆ شایسته‌یه‌تی ئه‌و بۆ خه‌ڵاته‌كه ده‌ڵێت (من هه‌رگیز رێگه‌م به‌خۆم نه‌داوه له یوسف ئیدریس تووڕه ببم چونكه گوێم لێ بوو ئه‌و چی گوت، ئه‌و هێرش ناكاته سه‌ر من به‌هۆی خه‌ڵاتی نۆبڵه‌وه، به‌ڵكو ره‌خنه له به‌رپرسانی خه‌ڵاته‌كه ده‌گرێت.)
خۆشبه‌ختی مه‌حفوز به وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبڵ له‌لایه‌ن دكتۆر ئه‌حمه‌د زوێله‌وه له ساڵی 1999 له بواری كیمیادا زۆر له خۆشبه‌ختی خۆی بۆ خه‌ڵاته‌كه زیاتر بووه. سه‌باره‌ت به‌وه له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ نووسه‌ری كتێبه‌كه ده‌ڵێت (ئێمه‌ی عه‌ره‌ب خه‌ونه‌كانمان غه‌مگینانه نییه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه به‌شێكی زۆریانمان نه‌هێناوه‌ته دی ئه‌وه‌ی گومانی تێدا نییه ئه‌وه‌یه عه‌ره‌ب له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا به‌ره‌و پێشه‌وه چووه، به‌ڵام به‌ره‌و پێشه‌وه‌چوونێكی كه‌موكورت به به‌راورد به‌و هه‌موو توانا مرۆیی و داراییانه‌ی بۆی فه‌راهه‌مكراوه، تاكی عه‌ره‌ب توانی بیسه‌لمێنێ. لێره‌دا دكتۆر ئه‌حمه‌د زۆیل له‌به‌رچاوده‌گرم. كه ئه‌گه‌ر پێداویستییه‌كانی بۆ دابین بكرێت ئه‌وا ده‌توانێت موعجیزه‌ی گه‌وره به‌دیبهێنێت، به‌ڵام دكتۆر زۆیل له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا و ئه‌گه‌ر له‌وێ نه‌مابایه‌ته‌وه ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه‌ی به‌ده‌ستنه‌ده‌هێنا، من په‌یامم بۆ تۆیه ئه‌ی سه‌ده‌ی داهاتووی ئازیز با هه‌موو جیهانی عه‌ره‌ب په‌یامه‌كه‌م بخوێننه‌وه و دووپاتی ده‌كه‌مه‌وه كه ئێمه وه‌كو نه‌ته‌وه‌یه‌ك هیچ داهاتوویه‌كمان نییه به‌بێ دیموكراسی و زانست.).
سەرچاوە کوردستانی نوێ