شیوی ماریانا

 قووڵترین خاڵ لەسەر ڕووی زەوی کە ڕووناکی هەرگیز پێی ناگات  وە پڕە لە ژیان!

شیوی  ماریانایە.. دەکەوێتە ڕۆژئاوای زەریای ئارام
لەم دۆڵەدا قووڵترین خاڵ لە زەویدا هەیە و پێی دەوترێت چالنجەر دیپ. ئەم خاڵە قوڵاییەکەی ١٠ هەزار و ٩٣٥ مەتر.. واتە  لە بەرزی لووتکەی چیای ئێڤرێست زۆرترە

پێدەچێت هۆکاری دروستبوونی ئەم دۆڵە پێکدادانی دوو پلاکی (توێکڵی زەریای ئارام و چەمانەوەی لە ژێر توێکڵی فلیپین) بێت.

لەم خاڵەی چالنجەردا فشارەکان لێرە زۆر بەرزە، سەرەڕای ئەوەش لە کاتی نیشتنەوەی یەکێک لە ژێردەریاییەکان لە ساڵی ٢٠١٢دا دەرکەوت کە پڕ بووە لە ژیان.
بۆیە سەدان زیندەوەریان دۆزیەوە کە لەوێ دەژین.. بەڵکو زاناکان سەریان سوڕما لەوەی کە چۆن هەندێک لە زیندەوەران دەتوانن بەرگەی ئەم فشارە توندوتیژەیە بگرن!

باوترین زیندەوەران کە لە قووڵایی شیوی ماریانا دەژین بریتین لە زینۆفایفۆرا و ئەمفیپۆد و خەیارە دەریاییە بچووکەکان، ئەم دووەمیان بە زۆری و ژمارەیەکی زۆر لە قووڵاییەکاندا بینراون.