شیعرێکی داستان بەرزان دەکرێتە دانیمارکی و لە گۆڤاری uDkAnt بڵاودەکرێتەوە

شیعری (دەرەوە هەرگیز باش نەبووە) یەکێکە لە تێکستە شیعرییەکانی داستان بەرزان کە لەلایەن شاعیر و وەرگێڕی کورد "ئالان پەری" و شاعیری دانیمارکی "تۆڕڤاڵد بێرتلسن" وەرگێڕدراوە بۆ زمانی دانیمارکی. ئەوەی شایەنی ئاماژەپێدانە شیعرەکە لە یەکێک لە گۆڤارە بەناوبانگ و ئاست بەرزەکانی ئەو وڵاتەدا بڵاودەبێتەوە، کە خاوەنی پێگەیەکی بەرزی ئەدەبییە، بە جۆرێک بڵاوبوونەوەی شیعر و بەرهەمە ئەدەبییەکان خەونی زۆر لە نووسەران و شاعیرانی دانیمارکە. بەڵام بۆ شیعری ناوبراو دەستەی ئیدیتۆری گۆڤارەکە لە وەڵامی ناردنی شیعرەکەدا بۆ ئالان پەری وەرگێڕ دەنووسن: ''بە خۆشحاڵییەوە ئەم شیعرە لە یەکێک لە ژمارەی گۆڤارەکەمان جێگیەی دەبێتەوە، چون تێکستیکی هاوچەرخ و شایەنە.'' پاشان هەر لەو سۆنگەیەشەوە بڕیار دەدەن هاوکات لەگەڵ بڵاوکردنەوەی شیعرەکەدا بە زمانی دانیمارکی تێکستە کوردییەکەش بڵاوبکەنەوە، هۆکاری ئەوەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە دەستەی بەڕێوەبەرانی گۆڤارەکە گرنگی بە شیعرەکە دەدەن و مەبەستیان بووە نیشانی خوێنەرانی خۆیانی بدەن کە گەنجێک لە وڵاتێکی بێگانە بەم شێوازە هاوچەرخە دەنووسێت. هەر دەربارەی شیعری (دەرەوە هەرگیز باش نەبووە) ئالان پەری وەرگێڕی شیعرەکە بۆ زمانی دانیمارکی گوتی: ''ئەم شیعرە ماوەیەکی زۆرە لەلام بووە و کاریگەری زۆر هەبووە لەسەر پرۆسەی وەرگێڕان و دواجار بڕیاری ناردنیم دا بۆ گۆڤاریuDkAnt کە بە باشترین گۆڤاری ئەدەبیی دانیمارکی ناوبانگی دەرکردووە. دەستەی بەڕێوبردنی گۆڤارەکە زۆر بە خۆشحاڵییەوە پێشوازییان لە شیعرەکە کرد. لە دوا ئیمایلی سەرنووسەری گۆڤارەکە هەواڵی بڵاوکرنەوەی شیعرەکە لە ژمارە 91 گۆڤارەکەی پێ ڕاگەیاندم.'' ئالان پەری بەڕێز زۆر سوپاس بۆ بەشداریکردنی داستان لە uDkAnt. بەڕاستی خۆشحاڵم کە داستان یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی گۆڤارەکە بەهێز و سەرنجڕاکێش بێت. حەز دەکەم یەکی کۆپییەکتان بۆ بنێرم. ڤاونە غیمێ سەرنووسەری گۆڤاری uDkAnt پاشان شاعیر داستان بەرزان گوتی: بەهایەکی تایبەتی هەیە کە دەبیستم گۆڤارێکی وەها بایەخ بە بەرهەمێکمان دەدات، هیوادارم بۆ خوێنەرانی ئەو زمانە زیندووەی جیهانیش شیعرەکە بەر جۆرە بکەوێتەوە کە دەستەی ئیدیتۆری گۆڤارەکە لە بارەیەوە ئاماژەیان بۆ کردووە.

 

سەرچاوە: galawej