رووبەرگی کتێبی "فرۆکەوانێکی ئێرلەندی پێشبینی مەرگی خۆی دەکا"
رووداو دیجیتاڵ
"فرۆکەوانێکی ئێرلەندی پێشبینی مەرگی خۆی دەکا"، ناونیشانی نوێترین کتێبی وەرگێڕدراوە بۆ زمانی کوردی کە بەرهەمی 120 شاعیری جیهان لەخۆدەگرێت.
زانا خەلیل، شاعیر و وەرگێڕی کورد، وەرگێڕی کتێبەکەیە و بە رووداوی راگەیاند، کتێبەکە بەم نزیکانە لەلایەن خانەی کولتوورەوە بڵاودەکرێتەوە، دەقەکانی لە زمانی عەرەبییەوە وەرگێڕدراون.
گوتیشی، لە وەرگێڕانی دەقەکاندا ئازادییه‌كى ته‌واوی به خۆی داوه، پشت به دەقە عه‌ره‌بییه‌كان نەبەستێت، ئامانجیشی ئه‌وه‌یه، کاتێک خوێنه‌ر ده‌یخوێنێته‌وه دەقێکی بێ گرێ و گۆڵ و ئاڵۆزی بەردەست بێت.
زانا خەلیل، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، زۆرجار خۆكۆتكردن به دەقی لێوه‌رگێڕاو؛ به تایبه‌تى كه له زمانى سه‌ره‌كییه‌وه نه‌بێ، شتى زیاده و ئاڵۆزى زۆر تێده‌كه‌وێ. روونیشیکردەوە، له‌و كتێبه‌دا فه‌زاى شیعره‌كان كراوه‌ته كوردى، نەوەك وشه به وشه و رسته به رسته.
ئەوەشی خستەڕوو، هه‌وڵیداوه جیهانى شیعره‌كه بکاتە كوردى، نەوەك به هۆى پابه‌ندبوونه‌وه به دەقی لێوه‌رگێڕاو، شتێك پێشكێش بکات كه هیچ كه‌س نه‌زانێ شیعرهکە باسى چى ده‌كات، وه‌ك ئه‌وه‌ى زۆرجار لە نێو بەرهەمە وەرگێڕدراوەکانی دیکەدا هەستی پێدەکرێت.
زانا خەلیل، شاعیر و رۆماننووسە، لە پاڵ چاپ و بڵاوکردنەوەی بەرهەمە ئەدەبییەکانی، چەندین بەرهەمی لە زمانی ئەڵمانی و عەرەبییەوە کردووەتە کوردی.
سەرچاوە ڕووداو