شیعرو چیرۆك لەقەڵادزێ و ڕانیە

ماڵی كەلەپوری قەڵادزێ، كۆڕێكی شیعر خوێندەوە بۆ ژماریەك لەشاعیرانی ڕانیە، ڕێكدەخات.
كۆڕەكە سەعات 3:30 خولەكی پاشنیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە 27-9-2022 لە ماڵی كەلەپوری قەڵادزێ بەڕێوەدەچێت و هەریەك لەشاعیرانی  ئەندامانی دەستەی ئەدیبانی ڕانیە (هەمزه گوڵانی، اسماعیل ڕاجی، بەكر ئاڵەیی، عومەر حاجی، خالید فاتیحی، سدیق عەلی) بەشدار دەبن.

لەلایەكی دیكەوە دەستەی ئەدیبانی ڕانیە، كۆڕێكی چیرۆك خوێندنەوە بۆ نووسەرو ڕۆماننوس (عومەر حسێن) ساز دەكات.
كۆڕەكە سەعات 3:30 خولەكی پاشنیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە 28-9-2022 لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی كتێبخانە گشتییەكانی ڕاپەڕین- بەرامبەر پاركی دەروازە، بەڕێوەدەچێت.

 

سەرچاوە: galawej