تیپی هونه‌ری مناڵانی سلێمانی به هاوبه‌شی به‌شی رۆشنبیری مناڵانی سلێمانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیریی و هونه‌ری سلێمانی و قوتابخانه‌ی شارۆی بنه‌ڕه‌تی شانۆییه‌كی نوێی مناڵان نمایشده‌كه‌ن.
شانۆییه‌كه له سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو له هۆڵی چێوار له ته‌لاری هونه‌ر نمایشده‌كرێت كه شانۆییه‌كی په‌روه‌رده‌یی موزیكاڵییه به ناوی دۆستی ژیان له نووسین و ده‌رهێنانی : مۆفه‌ق عارف لهۆنی و نواندنی (عابد هۆرامی و شنیار به‌كر و راستگۆ به‌هادین و نژۆ ئه‌كره‌م) و مناڵانی به‌هره‌مه‌ند (شانیا و هێوهند و نمه و لیا) و كۆمه‌ڵێ مناڵی به‌هره‌مه‌ندی تری قوتابخانه‌ی شارۆی بنه‌ڕه‌تی.
سەرچاوە: knwe