شانۆیی شالیر و جادوگەرانی ماکبێس

شانۆیی شالیر و جادوگەرانی ماکبێس نوێترین پرۆژەی هونەری ئەکتەرو دەرهێنەری کورد "کامەران ڕەئوف"ە و لەئێستادا لەگەڵ ستافێک لەئەکتەری بەتوانادا لەپرۆڤەدان. کارەکە لەدەقی نووسەری جیهانی ولیەم شکسپیرەوە بەرهەمهێنراوەو هونەرمەند کامەران ڕەئوف کاری دەرهێنان و ئامادەکردنەوەی بۆ کردووە.
هونەرمەند غەفور عەبدوڵڵا وەک یاریدەدەری دەرهێنەر تیایدا کاردەکات و ستافی نواندن بریتین لەهونەرمەندان: ئالان هادی، هێرۆ جەواد، کامەران رەئوف، حسێن محەمەد، سالار ماهیر، ڕۆزا ئومێد، ئەژین حەمە نور، شەنیار محەمەد، هێڤی جەبار، یاد سالار ماهیر. 

وابڕیارە لەئایندەیەکی نزیکدا شانۆیی شالیر و جادوگەرانی ماکبێس نمایشبکرێت. 

 

سەرچاوە: galawej