شانۆگه‌رییه‌كی‌ رووسی‌ له‌سه‌ر قه‌ڵای‌ هه‌ولێر نمایش ده‌كرێت

فێستیڤاڵی‌ شانۆی‌ هه‌ولێر به‌رده‌وامه‌ و ئه‌مڕۆ دوو نمایش له‌سه‌ر قه‌ڵای‌ هه‌ولێر پێشكه‌ش ده‌كرێن، سبه‌ینی‌ به‌ دابه‌شكردنی‌ خه‌ڵات به‌سه‌ر ئه‌كته‌رانی‌ كچ و كوڕ، فێستیڤاڵه‌كه‌ به‌كۆتا دێت. 
فێستیڤاڵی‌ شانۆ له‌ هه‌ولێر، هه‌فته‌ی‌ رابردوو ده‌ستی‌ به‌كاره‌كانی‌ كرد و تا ئێسته‌ به‌رده‌وامه‌، چه‌ندان شانۆكاری‌ وڵاتان له‌و فێستیڤاڵه‌دا ئاماده‌ن. به‌گوێره‌ی‌ كارنامه‌ی‌ فێستیڤاڵه‌كه‌، سه‌عات شه‌شی‌ ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ له‌ هۆڵی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌كان، شانۆگه‌ریی "سروودێك بۆ ئیكاروس" ئه‌نجام ده‌درێت، كاری نمایشه‌كه‌ شاری ھه‌ڵه‌بجه‌یه‌.

هه‌روه‌ها له‌ به‌رنامه‌ی‌ ئه‌مڕۆدا سه‌عات هه‌شتی‌ ئێواره‌ له‌سه‌ر قه‌ڵای هه‌ولێر نمایشێكی تری شانۆكارانی ڕووسیا ئه‌نجام ده‌درێت.

به‌پێی‌ زانیارییه‌كانی‌ "وشه‌" سبه‌ی‌ سه‌عات 11ی‌ پێش نیوه‌ڕۆ فێستیڤاڵه‌كه‌ به‌كۆتا دێت و خه‌ڵات ده‌درێته‌ ئه‌كته‌رانی‌ كچ و كوڕی‌ شانۆكار. 

 

 

سەرچاوە: wishe- فه‌یسه‌ڵ شێخانی‌