سەنتەری میترۆ داوا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکات لەگەڵ دەستپێکی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان، بۆ کەمکردنەوەی پێشلکاری بەرامبەر ڕۆژنامەنوسان و میدیاکان چاودێرییەکانیان چڕتر بکەنەوە.
سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە ڕۆژنامەنوسان و سارا سەنبەر، توێژەری عێراق لە بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقای ڕێكخراوی هیومان رایتس وۆچ کۆبونەوە و ڕەوشی مافی مرۆڤ بە تایبەتی و مافی ئازادی ڕادەربڕین و رۆژنامەگەرییان تاوتوێ کرد.
لە دوای کۆبونەوەکە سەنتەری میترۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، توندبونی ململانێی سیاسی بەر لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، وا دەخوازێت ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان چاودێری زیاتری ڕەوشی مافی مرۆڤی هەرێمی كوردستان بكەن.
سەنتەری میترۆ جەختی لەوەشکردەوە، لەگەڵ چاودێری مافەکانی مرۆڤ پێویستە بە وردی ڕەوشی ئازادی میدیا لەبەرچاو بگیرێت چونکە لەکاتی بانگەشی هەڵبژاردن پێشێلکاری زیاتر بەرامبەر رۆژنامەنوسان دەکرێت.
سەرچاوە : سپی میدیا