سەرەقەڵەم و میرانی

 

لەتیف فاتیح

 

 

۱- هەموو ئەوانەی گەنجن و هاتونە سەر حازری هەرچۆن قسەبکەن نەیسە، گەرچی ئەوەش قسەو باسی زۆر هەڵدەگرێت، بەڵام بۆ کەسێکی وەک فازڵ میرانی بەڕاستی لەجێی خۆی نیە باسی جوتکە وەشاندن بکات، ئەو وابڵێت ئەوانی دی چی دەڵێن.

۲- لەوێندەر نیم لێ بیستم هێشا هەژماری من کە بافڵ تاڵەبانی ناوی ناوە هەژماری مەسرور لەسنوری سلێمانی لەگوڕدایە، ڕاگرتنی بەهێنانی بانکەکانی تەوتین و هەڵوەشاندنەوەی هەموو ئەوانە دەکرێ کەلەسنوری سلێمانی هەژماری منی پڕ کردوەتەوە.

۳- بۆ وەزیری دارایی هەرێم کێماسیە بڕی چوار ملیار دیناری نۆ هەزار خانەنشین ڕابگیرێت، کەتێیاندایە هاوڕێبازو هاوڕێی خاڵە شەهاب بووە، هەر بیانویەک ڕایگرتبێت  بۆ ئەو کاری نەکردەیە.

٤- ئاستی بانگەشەکە زبرە یان نا ئەوەیان هەموو دەیبینین، هەریەک لەو کەسانەش بەدەرزەن ڕاوێژکاریان هەیە، خۆ دەکرێت، هەندێک ڕێنماییان بکەن، لەوەش بتارزێ ، بانگەشەکە بۆ خستنە هەلەکە سەمای خەڵکە، دەنا دڵنیام مناڵەکانی خۆیان چوار بەربژێری حزبەکەی باوکیان ناناسن.

٥-هەرلایەک توانی بڀئاشکرا بەداگیر کەر بڵێت بۆ دەرەوە، هەقە خەڵک دەنگ بەو لایەبدات، بۆ نمونە کێ دەتوانێ بەتورک بڵێ هەڕە، جگە لەوەش، هەرچۆنێ بێ خەزعەلی و کلدانی توڕوهاتیش بن هەڵگری هەمان ناسنامەی گیرفانی تۆن، ئردۆغان چی.

٦- ئەرکی سەرەکی ئەحزاب بونیاد نانی مرۆڤە نەک تەلار، تەلار بیشڕوخێت دروست دەکرێتەوە، بەڵام مرۆڤ کەڕوخا، زۆر ئەستەمە ڕاستکرنەوەی.

 

سەرچاوە : سپی میدیا