سەرۆکی نێری و مەڕەکان !

د.توانا - ئاڵمانیا

لەکۆنەوە مەڕدارە کانی کوردستان بۆکارئاسانی بردنی مەڕوبزنەکانیان بۆلەوەڕگا لە کەژوکێوەکان وهێنانەوەیان بۆ ناوئاوەدانی پەنایان بردۆتە بەرپلانێکی ژیرانە :  بەرخێکی  نێر، تازە لەدایک بوو لەبەر دایکی هەڵی دەگرن دەیخەنە بەر (گوێ درێژێک) ئیتر ئەم بەرخە لەگەل ئەم کەرە دەژی تاتەواو گەورە دەبێ  بەرادەیەک بەرخەکە هەروادەزانی کەرەکە دایکیەتی!

ئەم بەرخە کەگەورەدەبێ ودەبێتە بەرانێکی تەواو ، ئنجا زەنگۆڵەیەکی گەورە دەکەنە ملی ،ناو دەنرێ (نێری) لەهەندێ ناوچەش پی ی دەڵێن (تەگە ) هەمان ئەوکارە بۆ بزنیش دەکەن  کارەنێرەکە لەبزنەکەی دایکی دووردەخەنەوە شێوازێکی جیاواز شاخەکانی بۆ ڕێکدەخەن کەدیاربێت ، پاشان دەبێت بە  سابرێن.

شوانی مەڕدار بۆ کۆنتڕۆڵی مەڕەکانیان لەڕێگای هاتووچۆی لە وەڕگاو بۆ ئاوەدانیەکانیان  ئەم کەرە دەخەنە پێش، چونکە کەرە ڕێگا شارەزایە ، بەرانەکە(  نێری ) تەگە یان سابرێنەکەش بەدوای کەرەکەدەکەوێت  وادەزانێ دایکێەتی ! بەدەنگی زەنگۆڵەکەی ملی گشت مەڕەکان دوایان دەکەون  

بەم شێوەیە مێگەلێکی زۆر بەدوای بەران وزەنگۆڵەکەی ملی دەکەون. مەڕەکان بەرانەکە بە ڕابەروسەرۆکی خۆیان دەزانن ،لەکوێدا ڕابوەستێ هەموو مەڕەکان ڕادەوەستن ، کەجوڵا وملی نا بەدەنگی زەنگۆڵەکە  هەموو مەڕەکان دوای دەکەون .... بەڵام لەڕاستیدا کەرەکە سەرۆکە ئەوشارەزایە لە گشت ڕێگاکە بەرانی نێری تەنها دوای کەرەکە کەوتووە!

پرسیارەکە ئەمەیە ،کاتێ مرۆڤەگەوجەکان دوای سەرۆکە فوتێکراو ودەنگی زەنگۆڵەکانیان  دەکەون ، ئایا تاچەند پێ ی دەزانن کەئەوان دوای کەرێک کەوتوون ؟