لەتیف فاتیح فەرەج
1- له‌م بارودۆخه ناجۆرو شێواوه‌ی نێوان پارتی و یه‌كێتی له لایه‌ك و هه‌رێم به‌گشتی له لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رۆكی هه‌رێم و جێگره‌كانی له كوێی چاره‌سه‌ری كێشهكاندان، ئایه هه‌ر به ڕاستی ئه‌و سێ براده‌ره هیچ ڕۆڵێكیان ماوه، حزبه‌كانی خۆیشیان به قسه‌یان ده‌كەن، هیچ حسابێك بۆ قسه‌و بڕیاره‌كانیان ئه‌گه‌ر هه‌یانبێت ده‌كرێت، ئاگایان له‌و هه‌موو شكاندنی یهكترو سوكایه‌تی كردنه‌یه به یه‌كتر.
2- دیندار زێباری ده‌ڵێت یه‌ك زیندانی سیاسی له هه‌رێم نیه، له‌و لاشه‌وه دا‌غ و ئه‌ر كه ته‌نها تاوانیان ئه‌وه‌یه بیر‌و ڕای سیاسیان جیاوازه نزیكه‌ی مانگێكه مانیان له خواردن گرتووه‌و به بیانووی كوشتنی میتێكهوه و له به‌ر خاتری توركیا گیراون، ئه‌ی كێ ئه‌و هه‌موو توركه بگرێت كه رۆژانه كورد ده‌كوژن ، سه‌رۆكی هه‌رێم و جێگره‌كانی ده‌توانن چی بكه‌ن.
3 - هاوسه‌ری شێخ ئه‌ده‌هه‌م بارزانی له خاڵی پشكنین ڕاده‌گیرێت، شڕ و شیتاڵی ده‌خه‌نه ئه‌و ناوه، دوای یه‌ك دوو كاتژمێر ئه‌وده‌م ئیزنی ده‌ده‌ن، لێ مۆبایله‌كانیان گلده‌ده‌نه‌وه ، شێخ ئه‌دهه‌م ئامۆزای مه‌سعود بارزانیه، قوڕ به‌سه‌ر خه‌ڵكی بێ پشت و په‌نا، به دیندار بڵێن هۆكاری ڕاگرتنی خاتونێك له زێده‌كه‌ی خۆی چیه‌و سه‌رۆكی هه‌رێم و جێگره‌كانی بۆ نقه‌یان له خۆیان بڕیووه.
4- ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ڕێگا له خانمی یه‌كه‌می عیراق گیرا تا بچێته ڕۆژئاوا‌و به‌شداری كۆنفراسێكی تایبه‌ت به لۆزان بكات، خانمی یه‌كه‌می عیراق كچی برایم ئه‌حمه‌دی نوسه‌رو ڕۆماننووس و سیاسیه، ئه‌و پیاوه‌ی تا ئێستاش له گۆڕه‌كه‌شیدا وازی لێناهێنن، پوڵهكیهكی ڕۆژهه‌ڵاتی ماوه‌یه‌ك له مه‌وبه‌ر كتێبێكی له سه‌ر نووسیبوو به نێونیشانی" خیانه‌ت له برایم ئه‌حمه‌ده‌وه بۆ شانازی كچی" ئه‌رێ گه‌لۆ سه‌رۆكی هه‌رێم و جێگره‌كانی كه‌ی ئه‌م جۆره تۆمه‌ت و نووسینانه به تاوانی گه‌وره‌و دروستكردنی دوو به‌ره‌كی له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن وسنورێكی بۆ داده‌نێن، چه‌ند شه‌رمه به بڕیاری تور‌كان سنوری ده‌سكردی نێوان باشور‌و ڕۆژئاوا قفڵبكرێت.
5- وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له كه‌ناری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌دایه، وه‌زیر ماوه‌یه‌كی زۆره وه‌زاره‌ته‌كه‌ی جێهێشتووه‌و ئیمزاكه‌ی ماوه، سه‌رۆكی هه‌رێم و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی كه ده‌بێت له‌م جۆره كێشانه‌دا قسه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌و چاره‌سه‌ریان هه‌بێت كه‌چی رێز له ئیمزاكهشیان ناگیرێت و بڕیاره‌كانیان ده‌خرێته ته‌نه‌كه‌ی زبڵه‌وه‌و قسه‌شیان نیه.
سەرچاوە : خەندان