مەسعود عەبدولخالق
نووسەر و چاودێری سیاسی
له‌زۆربه‌ی كاره‌كانی ئه‌و حزبه باش تێناگه‌م ، هه‌ندێكی هه‌لده‌بژێرم كه زیاتر په‌یوه‌ندیداره به گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و حزبه بۆ ناوكه‌ركوك :
+ده‌گه‌ڕیته‌وه كه‌ركوك و دۆسته‌كانی خۆی (عه‌ره‌بی سونه‌و به‌ره‌ی توركمانی ) ڕێی لێده‌گرن ، عاره‌به‌كان هه‌ر ئه‌وانه‌ن كه له‌ته‌عریب به‌رده‌وامن و دانیشتووی هه‌ولێرن و مێوانی ئه‌و حزبه‌ن !! هه‌ر دوێنیش بوو به‌ره‌ی توركمانی له‌ناو باره‌گاكانی حكومه‌ت و حزب له‌هه‌ولیر كۆبونه‌وه له‌گه‌ل هاكان فیدان بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ركوك به توركمانی بمێنیته‌وه!! ، وه‌زیرێكیشیان له‌حكومه‌ت هه‌یه !!
+ هاكان فیدان هاتبوو پرۆژه‌ی سونه پته‌و بكا له عیراق به‌هاریكاری به‌ره‌ی توركمانی و (پ د ك) كه‌چی ئه‌و پرۆژه‌یه سه‌ر بگرێ هه‌مومان به پارتیشه‌وه ته‌فروو توونا ده‌بین !!
+له ڕیفراندۆمیش ئه‌ندامێكی به‌ره‌ی توركمانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی بالای ڕێفراندۆم بوو ،كه‌چی ئه‌وه‌ی له دادگای ئیتیحادی سكالای له‌سه‌ر ڕێفراندۆم كرد‌و حكومه‌تی هه‌ریمی ناچار كرد سڕی بكا (سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی )بوو ، به‌وه‌ش ناوه‌ستا تا كاك مسعودی ناچار كرد پاریزه‌رێك بنێرێته به‌رده‌م دادگا‌و ڕیفراندۆمه‌كه‌ش هه‌لوه‌شێنێته‌وه ئه‌وجا به‌ره‌ی توركمانی وه‌ستان !!!
به ڕاستی سه‌رم له زۆربه‌ی كاره‌كانیان ده‌رناچێ ..ئه‌وبابه‌ته‌م ته‌نز نیه ،هه‌رگیز ته‌نزم نه‌نوسیه به ڕاستیمه حیكمه‌ت له‌و هه‌نگاوانه چیه؟ كێ ده‌زانی وه‌لامه‌كان زانستیانه بێت و خۆ ئه‌گه‌ر خۆیان وه‌لام بده‌نه‌وه باشتره، چونكه دلنیام 85% خه‌لكی كوردستان ئه‌و پرسیارانه‌ی هه‌یه .
سەرچاوە : سایتی ژیان