ئا/ تاكۆر زه‌رده‌شت
بۆ سه‌رجه‌م ڕێكخراوه مرۆییه‌كانی جیهانی و ناوخۆ!
ده‌مه‌وێت به‌م نویسینه بۆ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له‌م هه‌رێمه و ته‌واوی ڕێكخراوه مرۆییه‌كانی جیهان بڵێم: به‌ڵێ، له‌ته‌نشت نه‌دانی موچه و بڕینی قوتی هاوڵاتیان و هه‌ژموونی داگیركاری له‌م هه‌رێمه، به‌ڵێ هه‌م زیندانی نهێنی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م ههرێمهداههن، هه‌میش تاوان و ئه‌شكه‌نجه‌ی نامرۆڤانه و هه‌میش سزادانی بێدادانه و هه‌میش تیرۆر و سه‌ركوتكردنی ڕۆژنامه‌وان و ئازادی بیروڕا هه‌یه!
کاتێک مرۆڤ سەرنجی مێژووی بنه‌ماڵه‌ی مسته‌فا بارزانی دەدات، دەبینێت کە زیاتر لە دوژمن، لە دژی بزوتنەوە شۆڕشگێر و دیموکراتیکی كورد و کوردستانی شەڕی کردووە و رۆشنبیران و كه‌سایه‌ته سیاسه‌تمه‌دار و نه‌ته‌وه‌یی كوردیان به شێوه‌ی هه‌ره دڕندانه ئه‌شكه‌نجه یان تیرۆر و شوێن‌بزر كردوون. ئه‌م تاوانه نامرۆییانه له‌وانه‌یه به‌راورد به ساڵانی پێش 2000 كه‌می كردبێت، به‌ڵام هه‌رگیز نه‌وه‌ستاون و تا سه‌رده‌می ئه‌مرۆمان درێژه‌ی پێدرا و به‌شێوازی سناریۆ و پیلانڕێژی تیرۆر كراون و سوبژهكانی ده‌ستگیركراوی ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی تهسفیهكاریش، به چه‌كوچی دادگایه‌كی حیزبی به كه‌یفی خۆیان سزا دراون. بۆیه هه‌رچی لایه‌نی مافی مرۆڤ كه به ناوی سه‌ربه‌خۆیی به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه به‌هه‌ر جۆرێك لێدوان بدات، تاوانباره و له ئاینده‌یه‌كی نزیك هاوشێوه‌ی دركینی تاوانه‌كانی زیندانی سیدنایای ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، ده‌بیت بۆ میژوو و ڕای گشتی جیهانی وه‌ڵامده‌ر بێت.
لە ساڵه‌كانی ١٩٦٣ تا ١٩٧٥ کە ئەو کات پارتی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی مه‌یدانی كوردایه‌تیان داگیركردبوو، ٣ زیندانی بەناوبانگ بە ناوەکانی رایات، خەلان و ماوەت هەبوون و لەم زیندانه‌دا به بڕیاری مسته‌فا بارزانی و جوت كوره‌كانی به‌سەدان مرۆڤ له‌ژێر ئەشکەنجە کوژران و شوێنبزركران. به‌گشتی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌م زیندانانه‌دا تا ئاستی مه‌رگ ئه‌شكه‌نجه ده‌دران كه‌سانی ڕۆشنبیر و كه‌سایه‌تی چه‌پ و نه‌ته‌وه‌یی، شۆڕهشگرانی كورد و كه‌سایه‌تی و سیاسه‌تمه‌دارانی ناكۆك له‌گه‌ڵ حیزبایه‌تی خێڵه‌كی و بنه‌ماڵه‌یی بوون. تاوانه‌كانی ئه‌م زیندانانه تا ئه‌م كاته‌ش وێردی سه‌رزمانی كه‌سایه‌تیه مێژووییه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مانه‌ن كه بۆ تا سه‌رده‌می ئێستامان ئه‌م سیسته‌مه نامرۆڤانه‌یه‌ی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی ڕێكخراوه‌یی تر درێژه‌ی هه‌یه. ته‌نانه‌ت ئاسه‌واره‌كانی تاوانه‌كانی ڕابردووی دوور له‌م سه‌رده‌مه‌ش خۆیان پێشان ده‌ده‌ن. له بڕواری 28\03\2011 له ئه‌نجامی پڕۆژه‌یه‌كی حكومی له گوندی ڕایات له‌نزیك قه‌زای چومان، ڕوفاتی 8 كه‌س به جلوبه‌رگی كوردی و ده‌ست و پێ گرێدراوی دۆزران. یه‌كسه‌ر هێزه‌كی سه‌ر به پارتی ده‌كه‌وێته ده‌ور و سه‌ره‌ڕای ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆر له‌و كاته له ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی و سۆران و مێرگه‌سۆر، به‌ڵام بابه‌ته‌كه به سه‌رپۆشی ده‌هێڵن و ڕێگری له تیمه‌كانی ڕاگه‌یاندن ده‌كریت بۆ روماڵی هه‌وال و زانیاریه‌كان. دواێش ئێسق و پروسكه‌كان له‌لایه‌ن هیزه نێردراوه‌كه ده‌بردرێن و دیسانه‌وه شوێن‌بزر ده‌كرین. ئه‌مه ته‌نیا یه‌ك گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ بوو به‌شێوه‌ی چاوه‌ڕوان نه‌كراو ئاشكرا ده‌بێت كه كۆشهیهك له تاوانه شاراوه‌كانی سه‌رده‌می زیندانه‌كانی مسته‌فا بارزانی ده‌خاته ڕوو.
پارتی لە ساڵانی ١٩٩٢ بۆ تا سه‌ره‌تای ساڵی 2000 شان بە شانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە دژی هه‌ر شۆڕشگرهكی نه‌ته‌وه‌یی كوردی ناوخۆ یان پارچه‌كانی تر شه‌ڕی ده‌كرد، به‌شێك له دیل یان برینداره‌كانی ئه‌م شه‌ڕه‌یان رادەستی داگیرکەرانی ده‌کردن، به‌شی هه‌ره زۆڕی بگره له وه‌ڵاتپارێزانی هه‌رێم یان هه‌ر ئازادیخوازێكی كوردیان له‌م زیندانه نهینیانهدا له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه تیرۆری ده‌کرد، یان به چەندین ساڵ له‌ژێر ئەشکەنجە ده‌مانه‌وه، بۆ ئەوەی دەستبەرداری شۆڕشگێڕی یان وه‌ڵاتپارێزی ببن و خۆیان بەدەستەوە بدەن و هاوکاری داگیرکەران بکەن..
زیندانی ئاكرێ، زیندانی قیامه‌ت.
له ساڵانی دوای سهرهلدانی 1991 و قۆناغی حكومداری و په‌رله‌مانی، ئه‌م چه‌مكه نامرۆڤانه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دان و بێسهرۆشوێنكردنی هاوڵاتیان و دامه‌زراندنی زیندانه نهێنیه‌كان ده‌گاته ئاستی هه‌ره به‌رز. له‌لایه‌ن جه‌لادان و سه‌رانی بنه‌ماڵه‌ی پارتی بارزانی به هه‌زاران هاوڵاتی بیروڕاجیاواز و به‌گشتی بێ تاوان له‌م زیندانانه كه‌وتنه به‌ر سێداره‌دان و بێسهرۆشوێن كردن و ئه‌شكه‌نجه‌دانی دڕندانه و كوشتن و تیرۆری دوور له ڕه‌وشتی مرۆڤایه‌تی، كه به ناو و نیشان و بڕوارهوه كه‌یسه‌كانی زۆربه‌یان به شهواهدهوه هه‌مووی به تۆماری سه‌دان لاپه‌ڕه به‌رده‌ستن. پێشتر زیندانی ئاکرێی پارتی چەق و ناوەندی تاوان و تیرۆر و كوشتنه‌كان بوو كه سەرجەم کردەوەکانی لە زیندانەکانی دیکە دیاری دەکرد. ئێستا ده‌توانین بڵێین هەموو زیندانەکانی پارتی بارزانی گۆڕدراون بۆ زیندانی ئاکرێ. جگە لەو زیندانانە هەروەها زیندانی شاراوەی رێکخستنی هەواڵگری پارتی، واتە پاراستنیش بوونیان هەیە، کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی ڕاسته‌وخۆی مەسرور بارزانیدان و به‌گشتی حکومەتی هەرێم هیچ چەشنە کۆنترۆڵ و چاودێریەکی بەسەر ئەو زیندانانەوە نییە. فەرمانیشیان بە بەڕێوەبەری زیندانه‌كان کردووە، کە گۆشەگیری و سیاسەتێکی چۆن لە بەرامبەر ئەو زیندانیانە بەڕێوەببەن. لەوێ ماف و یاسا و هیچ جۆڕێ چاودێریه‌ك له‌به‌یندا نییه. به‌كۆی گشتیش له‌م زیندانانه‌دا ته‌نیا وڵاتپارێزان، شۆڕشگێڕان، دیموکراسیخوازان و بەرهەڵستکارانی تاوانه‌كانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی لەو زیندانانە رادەگیرێن و دوور له هه‌ر جۆرێ چاودێریه‌كی ده‌ره‌وه به بهدرهوشتانهترین شێواز ئه‌شكه‌نجه‌ی رۆحی و جه‌سته‌یی ده‌درێن. ته‌نانه‌ت له سه‌رده‌می ئێمه‌دا به سیسته‌ماتیك یاسا و دادگاش خزێنراوه ژێر خزمه‌تی حیزب و شه‌خس و وه‌كو تۆڵه به‌كار هێنرا و كاراكته‌ره بوێره‌كانی ڕۆژنامه‌وانیی وه‌كو شێروان شیروانیان چه‌ندین جار به سناریۆی سهخهتهكارانه ڕوبه‌روی سزادان كرد و تا ئه‌م كاته‌ش ئه‌م تۆڵهسهندنهی به چهكۆشی یاسا به‌رده‌وامه.
زیندانی هه‌ره به‌دناوی هه‌رێم زیندانی ئاكرێ یه، كه دیواره‌كانی شاهدی جنایه‌تی چه‌ندین ساڵانی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه بووه و به جاران به ڕاپۆرت و نویسین به گوانتانامۆی كوردستان یان زیندانی باستیل یان زیندانی قیامه‌ت، به‌ناوكراوه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه له‌ژێر ناوی كوردایه‌تی و له‌ژێر دروشمی ئاشتی و ئازادی و دیموكراسیدا ئه‌و هه‌موو تاوانانه ئه‌نجام ده‌درێن، زۆربه‌ی كه‌سایه‌تیه‌كانی سیاسی و جیاواز به‌جاران ئاماژه‌یان به بیرهوهیهكانیان له‌سه‌ر ئه‌م تاوانان زیندانانه كردوون و ته‌نانه‌ت چه‌ندین كه‌س په‌رتووكیان له‌سه‌ر ئه‌و بیره‌وه‌ریانه نویسیانه.
بیره‌وه‌ریه‌كانی هه‌ڤاڵ ئاكۆ له زیندانی ئاكرێ
هه‌ڤاڵ ئاكۆ یه‌كیكه له‌و زیندانیانه كه له بیره‌وه‌ریه‌كانی زیندانی ئاكرێ دا ده‌نوسیت:
لەم زیندانە پەرتوک و قەڵەم قه‌ده‌غه بوو تەنها چەند نامیلكه‌ی پەیڕەوی پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌بوو لەژێرەوەش نوسرابوو ئاشتی و ئازادی و دیموكراتی، ناوەرۆکەکەشی دێڕو دروشمی باق و بریقی زۆر سەیرو سەمەرەی تێدا نوسرابوو لەبارەی ماف و ئازادی..
کە سەیری بەندیەکانم دەکرد مام مەجید لەسەر حه‌سه‌نی کوڕی گیرابو!
ئاکۆ و بەرهەم لەسەر باوکیان گیرابون!
برایەکی ئۆمێد مه‌سیفی بەعامودی کارەبای مەسیفەوە گولەباران كردبوون، ئۆمێد مهسیفیش گوایە ووتویەتی تۆڵەی براکەم دەکەمەوە، بۆیه خەریك بوو خۆشی گوله‌باران بكەن!
دکتۆر شێرزاد و ئازاد و ڕزگار و جەماعەتی شەقڵاوە هەمویان لەسەر ڕۆژنامەیەکی کوردستانی نوێ گیرابون!
حسن جوندی و عمر عەیشێ و وەستا كمال و لوقمان و تەواوی گیراوه‌کان تاوانیان تەنھا ئەوەبوو لایەنگری یەکێتی بون!
ماجید وفاتیح تەنها لەبەرئەوەی گەرمیانی بون دەستگیر کرابون!
تەحسینی قوڕبەسەر نەیدەزانی چەندە گیراوە نەشیدەزانی بڵێت موبەڕیدە دەیگوت موڕەبیدە بەتۆمەتی لێپرسراوی ڕێکخستنەکانی بادینانی یەکێتی گیرابو!
مام خورشید هاتبوە مواجەهەی کوڕەکەی ده‌ستگیركرابوو!
سەمەدی نەگبەت چونکە باوکی ناوی جەلال بو بۆیە گیرابو!
جهبارسهبری گوایە کاتی خۆی مام جەلال پێی گوتوە دەتکەمە قایم قامی زاخۆ هەربۆیە گیرابو، داماوە دواتر لەناو زیندان لەبەر سوكایەتی بەردەوام خۆی سوتاند و گیانی سپارد!
ئێوارەیەك كەسێكیان بەلێدان و قۆنداغە تفەنگ ھێنایە ژورێ سەرو ڕیش ھاتوو و چڵكن، نەیدەتوانی خۆی قیت بكاتەوە زۆر خرپ ئازاریاندابوو، لەوە دەچوو چەند مانگێك بێ لەزیندانی تاكە كەسی بوبێ ووتیان كەس قسەلەگەڵ ئەو مجرمە نەكات دوای چەند ڕۆژێك كە سەرو ڕیشی تراشی و بوینە ھاوڕێی، زانیمان كامەران ئاكرەیی یه، كه تابڵێی كەسێكی نیشتیمانی و میھرەبان و ڕۆشنبیر بوو!
لەخاڵێکی ناو پەیڕەو پڕۆگرامەکەی دەستم نوسرابوو پارتی باوەڕی تەواوی بەئازادی ڕادەربڕین هەیە! خاڵێکی تر نوسرابو پێویستە مافی مرۆڤ پارێزراوبێ! منیش هەر لەپەنجەرەکەوە ئەبو علی و شیمال و سمۆ بەرواری و سەرداری پاسەوانم لێ دیاربو، بە کێبلو قۆنداغە تفەنگ چۆن بەردەبونە گیانی ئەو بەندیانەی کەدەیانبرنە ئاودەستەکان!
بیره‌وه‌ریه‌كانی كانی میران له زیندانی ئاكرێ
زیندانیه‌كی تری ئه‌م زیندانه نه‌گریسه، به‌ناوی كانی میران به‌سه‌رهاته تراژیدیاكه‌ی سالانی 1997 له زیندانی ئاكرێ له ژێرناوی چاڵی مه‌رگ ده‌گێڕیته‌وه و له مهدیاكان به‌ڵاو ده‌كرێت كه بۆ ماوه‌ی نزیك له 6 ساڵ له ژێر هه‌ر جۆرێكی ئه‌شكه‌نجه دابووه و باس له چۆنیه‌تی له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه كوشتنی هاوڵاتیان له‌و زیندانهدهكات و ئاماژه به‌مه ده‌كات كه ئه‌و جۆڕه ئه‌شكه‌نجانه‌ی له زیندانی ئاكرێ بینیوه له زیندانه به‌دناوه‌كه‌ی فاشیستانی تورك له ئامه‌د نه‌بینرابوو.
بیره‌وه‌ریه‌كانی زانا مه‌هاباد له زیندانی ئاكرێ
به‌سه‌رهاته‌كانی شۆڕهشگهرهكی تری خه‌ڵكی باكور به‌ناوی زانا مه‌هاباد له كتێبه‌ك به‌ناوی زیندانی ئاكرێ كه به زمانی توركی نوسراوه و له‌لایه‌ن ڕێبوار هه‌مه‌وه‌ندی كراوه به‌كوردی و له 2024 به‌ڵاو كراوه، له‌م په‌رتوكه دا باسی به‌سه‌رهاتی تاوان و ئه‌شكه‌نجه‌كانی زیندانه‌كه و قوربانیانی ئه‌م زیندانه كراوه.
بیره‌وه‌ریه‌كانی چیا هاوار له زیندانی ئاكرێ
کتێبی بەسەرهات و بیروەریی چیا هاوار له زیندانی ئاكرێ به‌ناوی (ئازادبوون له ده‌ریا و نقوم بوون له زیندان) لە ماوەی زیاتر لە ساڵیکدا، لە مانگی 5ی 1997 لە شاری رانیە دەستپێدەکات، لە مانگی 9ی 1998 بە ئازادبوون لە زیندانی ڕژێمه‌كه‌ی پارتی بارزانی، کۆتایی دێت..
به‌جاران نامه‌ی زیندانیه‌كانی ڕهشچاڵهكانی ڕژیمی پارتی گه‌یشتوونه‌ته ده‌ره‌وه و له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی مافی مرۆڤ دركێنراوه و باس كراوه. یان خودی قوربانیان دوای ئازادبوون ڕووداوه‌كان و بهرسهرهاتهكانیان له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی جه‌لاده‌كانی زیندانه‌كانی پارتی گێراونه‌ته‌وه. جۆره‌كانی ئه‌شكه‌نجه كه باس ده‌كرین ئه‌مانه‌ن: ئوتوو كێشان به‌جه‌سته‌یان، خستنه سه‌ر بتلی شوشه، كێشانی نینۆكی ده‌ست و پێ، خستنی گونی ئارد به‌سه‌ر جه‌سته‌ی زیندانیان بۆ ماوه‌یه‌كی زۆڕ، ته‌جاوزی جنسی پیاوه ئایینیه‌كان له‌لایه‌ن ئێزیدی یان پیچه‌وانه، ته‌جاوزی هاوسه‌ری گیراوه‌كان له‌به‌ر چاویان، به‌زۆر به‌خواردن دانی پیسی مرۆڤ، به‌ستنی وه‌زنه به گونی گیراوان، ئه‌شكه‌نجه به برسێتی و تێنوتی و سه‌رما و گه‌رما و لێدان تا ئاستی مه‌رگ و هتد..
ته‌جاوز بۆ سه‌ر ژنان له پێناو دانپێانانی تۆمه‌تباران
هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستڕیژی سێكسی بۆ سه‌ر هاوژین و كه‌سوكاری گیراوه‌كان نمونه‌ی هه‌ره قێزه‌ون و نامرۆڤانه‌یه كه له‌ساڵانی ڕابردوو چه‌ندین جار به‌ڵگه و شهواهدی دڕكایه به‌رچاوی ڕای گشتی.
نمونه‌ی دیار له كۆتایی مانگی كانونی دووه‌می 2017 بوو كه له سه‌ر 3 سزادراوی هه‌تاهه‌تایی زیندانی محه‌ته‌ی هه‌ولێر مهدیاكانی ئه‌وكاتی ته‌نیه‌وه. ئه‌و زیندانیانه نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی سۆران عومه‌ر سه‌رۆكی لژنه‌ی مافی مرۆڤ له په‌رله‌مانی هه‌ڕێم له‌وكاته كردوویانه و ئاشكرا ده‌كه‌ن كه بۆ لێساندنه‌وه‌ی دانپیانانی به‌ناڕه‌وا هه‌موو جورێ ئه‌شكه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی و ده‌روونی دراون و له‌به‌ر چاوی زیندانی ده‌ستڕێژی جنسی كراوه‌ته سه‌ر هاوسه‌ری زیندانی، كه ده‌سته‌ی مافی مرۆڤی هه‌رێمی كوردستانیش له‌وكاته دروستی ئه‌م نامه‌یه پشتراستی كردووته‌وه.
هاوسه‌ری زیندانیه‌كی تر له‌سه‌ر شاشه‌ی كه‌ناله‌كانی مه‌دیایی دانی به‌م ڕاستیه ده‌نێت كه هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌رێی هه‌ره‌شه‌ی ده‌ستڕێژی ناموسی بۆ سه‌ر ژنی نه‌چار به قبول كردنی دانپیانان به تاوانێك بووه كه نه‌یكردووه.
دوای ٤ مانگ لەدەستگیرکردنی شێروان شێروانی بەبێ ئەوەی ڕێگەبدرێت پارێزەری ببینێت لە ١٨/٢/٢٠٢١ لەگەڵ چوار هاوڕێی لەدادگاییەکی ناعادیلانە و شه‌رمنانه، بە بەشداری پەرلەمانتاران و نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان و ڕێكحراوی سی پی تی دوای ئه‌وه‌ی كه شێروان شێروانی بە ٦ ساڵ حوکمدرا، لەکۆتایی دادگاییەکەدا شێروان بانگ ده‌كات كه بۆ دانپیانان لەئاسایشی گشتی هه‌ره‌شه‌ی خێزانی لێکراوە و ئەشکەنجە دراوه و ده‌ڵێت کێ لە ئێوە قبوڵدەکات بە خێزانی ھەڕەشەی لێبکرێت.
شێروان سه‌عید نه‌وه‌ی یوسف سیاریه كه یه‌كێك بووه له هاوڕێ هه‌ره نزیكه‌كانی بنه‌ماڵه‌ی مسته‌فا بارزانی و كوری به‌رپرسی پاسه‌وانه‌كانی نیهاد مسته‌فا بارزانی یه. شێروان له سالی نوهدهكانهوه پێشمه‌رگه‌ی هێزی تایبه‌تی سه‌ر به بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بووه و به پله‌ی مقدم سه‌ر به ده‌زگای هه‌والگری گشتی و به‌ساڵانی درێژ ئاگاداری به‌شێك له سریات و نهینیه‌كانی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه بووه. به‌هۆی بیرورای جیاوازه‌وه زیاتر له 11 ساڵ له چه‌ندین زیندانی نهینی به‌ند ده‌كرێت، ده‌برێته زیندانی تایبه‌تی سهرهرهش كه به‌ته‌واوه‌تی نهێنی بووه و شوێنه‌كه‌شی له پشت نه‌خۆشخانه‌ی كۆنی مه‌سیف بووه، كه دوای ئاشكرا بوونی ئه‌م زیندانه، یه‌كسه‌ر به شۆفهڕ خاپوریان كرد. ماوه‌ی چه‌ند ساڵیش له زیندانێكی نهێنی له سپیلك به سه‌رپه‌رشتی رایید بابه‌كر كانیه‌لنجی به‌ند ده‌كرێت. دوای شێروان سه‌عید به‌هۆی گۆشاری ڕای گشتی و خێزانی ئازاد ده‌كرێت به مه‌رجی ده‌ركردنی له هه‌رێم، به‌ڵام ئه‌و به‌ناچار له سلیمانی نیشته‌جێ ده‌بێت و له ته‌موزی ساڵی 2023 له په‌خشێكی ڕاسته‌وخۆدا كا ئێستاش له تۆرهكۆمهلاتیهكاندا هه‌یه، چه‌ندین نهینی و تاوانی گه‌وره‌ی له‌ناو زیندانه نهینیه‌كانی پارتی ده‌دركێنێت و باس له ته‌جاوز كردنی هاوسه‌ری زیندانیان له‌به‌ر چاویان ده‌كات. هه‌میش شێروان سه‌عید ده‌گێریته‌وه له زیندانه شاراوه‌كه‌ی سپیلك كه ئه‌و به‌ندكرا بوو، گه‌نجیك به‌ناوی شۆرش ئه‌رگۆشی ته‌نیا به‌هۆی هه‌وڵی هه‌والی پێدانی شێروان سه‌عید بۆ بنه‌ماڵه‌كه‌ی، به‌ده‌ستی كاربه‌ده‌ستانی زیندانی نهێنیی سپیلك ده‌كوژرێت و بۆ شاردنه‌وه‌ی ئاسه‌واری ئه‌شكه‌نجه، له‌سه‌ر قه‌لاكه‌ی زیندان فڕێدهدریته خوارێ. شێروان سه‌عید باسی زیندانه نهینیهكان ده‌كات ئه‌وانه‌ی كه خۆی ئاگاداریانه ته‌نیا له مه‌سیف و سهرهڕهش 7 زیندانی نهینی پارتی هه‌یه كه دیاره دوای ئاشكرا بوونی مه‌زه‌نده ده‌كرێت، شوێنه‌كان گوازرابنه‌وه بۆ جێگای تر.
هێمای تاوان و ئه‌شكه‌نجه‌كان دركانه ده‌ره‌وه‌ی زیندانه‌كان
له كۆتایی ساڵی 2024 بهڵاوكراوهیهك له‌لایه‌ن خاتون پیرداود هاوژینی ته‌حسین عه‌مه‌ر عه‌بدولا قوربانی بێدادیهكانی پارتی بهڵاوكرا و ڕایگه‌یاند كه له ساڵی 1995 تا ئێستا هاوسه‌ره‌كه‌ی ماوه‌ی نزیك له 30 ساڵه به‌تۆمه‌تی كار له‌گه‌ڵ یه‌كێتی له زیندانه و ئه‌مه له‌كاتێكه كه خانه‌واده‌كه‌شی له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی پارتی به هه‌ڕه‌شه و ترساندن به‌ره‌و هه‌نده‌ران ڕاونراوه. نمونه‌ی هاوشێوه زۆڕن، به‌ڵام له كۆی یه‌ك مهقاڵهدا قه‌ت ناگونجێت.
له ساڵانی رابردوو ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له په‌ڕله‌مان چه‌ندین جار ئاماژه به زیندانه نهینیه‌كانی هه‌رێم داوه و خودی سۆران عومه‌ر جارێك ڕاگه‌یاندبوو: "ته‌حه‌دا ده‌که‌م با دیندار زێباری بێت به ئاماده‌بوونی لیژنه‌یێکی په‌رله‌مانی کوردستان و نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ھه‌رێم و ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ و نوێنه‌رایه‌تی وڵاتان له ھه‌رێم شوێنی زیندانه نھێنیه‌کان ئاشکرا ده‌که‌م بۆیان. به‌ڵام هیچ لایه‌نێكی ده‌ستهه‌ڵات ڕازی نه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌م ئیدعایه‌ی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ بێته جواب. پێشتریش له كانونی یه‌كه‌می ساڵی 2015 سۆران عومه‌ر راگه‌یاندبوو كه بێسه‌روشوێنكراوانی شه‌ڕی ناوخۆ له ژیاندا ماون و له‌زیندانه نهێنیهكاندان.
سۆران عومه‌ر نامه‌یه‌كی تری زیندانیه‌كی هه‌ولێر ده‌خاته به‌رچاوی ڕای گشتی كه له برواری 23\12\2014 نوسراوه كه تیا باس له جۆره‌كانی ئه‌شكه‌نجه‌ی نامرۆڤانه‌ی زیندانی ئاسایشی هه‌ولێر كراوه نمونه‌ی، لێدان به كێبل، كارهباكردنی جه‌سته، فه‌لاقه و هه‌ڵواسین به قاچ، خستنه ناو سندۆقی مه‌رگ، ده‌رهێنانی نینۆكه‌كان به پلاییس و خستنه ناو به‌فر و خوێ، لیدانی ئوتوو به جه‌سته، لیدانی كه‌ویه به جه‌سته، بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك وه‌ستاندن له‌سه‌ر یه‌ك قاچ و هه‌موو جۆڕێكی شهر و ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌روونی و سوكایه‌تی به ناموس، ڕێگری كردن له خه‌وتن به ده‌نگی به‌رز و خواردنی خراپ و ڕێگری له ده‌ستاو و....
بیرورای لایه‌نه ناوده‌وله‌تی و مافی مرۆڤ له هه‌رێم له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته.
به گشتی له دوای لهناوچههنی ڕژیمی سه‌دام بۆ تا ئیستا ساڵانه له ڕاپۆرته ناودهوڵهتیهكانی مافی مرۆڤ و ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌رده‌وام ئاماژه به تیرۆر و پیشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان دراوه، ته‌نانه‌ت ئاماژه به زیندانه نهێنیه‌كانی هه‌رێمیش دراوه، به‌ڵام سه‌ره‌رای ئه‌مه به به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی سیاسی وه‌كۆ چاوپۆشی كردنه‌وه هیچ هه‌نگاوێكی به‌كرده‌وه به‌رامبه‌ر ئه‌م پێشێلكاری و تاوانانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم نه‌نراوه.
دوای ڕوخانی ڕژێمی به‌عس كه جارێ له دۆخی نوێی هه‌رێم و عێراق، ده‌سه‌ڵاتی پارتی شاره‌زایی و ئه‌زمونی ئه‌وتوی بۆ په‌رده‌پۆشكردنی ئه‌كادیمی تاوان و پێشێلكاریه‌كانی نه‌بوو، ده‌نگۆكان زیاتر ده‌كه‌وتنه به‌رچاوی ڕای گشتی. له 3ی ته‌موزی 2007 هیومان رایتس وچ ڕێكخراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ ڕاپۆرتێكی 93 لاپه‌ڕه‌یی بڵاوكردبووه‌وه، له‌م ڕاپۆرته‌دا له‌سه‌ر ڕه‌وشی زیندانییان له هه‌رێمی كوردستان باس له جۆڕهكانی ئه‌شكه‌نجه‌ی دڕندانه كرابوو، له‌هه‌مان كات جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كردبووه‌وه كه به‌سه‌دان كه‌س له‌لایه‌ن ئاسایش گیراون و به دڕندانه‌ترین شێوه دوور له چاوی یاسا ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراون و رایگه‌یاندبوو كه لهزیندانهكانیاندا كه‌س هه‌یه 5 ساڵه گیراوه ته‌نانه‌ت لێكۆلینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵدا نه‌كراوه.
خانم سارالی وتسن به‌رپرسی ڕێكخرراوی چاودێری مافی مرۆڤ له رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست و باكوری ئه‌فریقا له‌و كاته له دیمانه‌یه‌كدا بۆ ڕای گشتی ئاشكرای كردبوو كه ڕێكخراوه‌كه‌یان پێشێلكارییه‌كانی ڕژێمی به‌عسیان دژ به كورد تۆماركردووه، كه‌چی ئێستا ده‌سه‌ڵاتی كوردی هه‌مان سیناریۆ و تاوان و ئه‌شكه‌نجه كه به‌رامبه‌ر گه‌له‌كه‌ی به‌كار هاتووه دیسان به‌رامبه‌ر هاوڵاتیان خۆی به‌كار ده‌هێنێت. له‌م ڕاپۆراتهدا باس له‌جۆره‌كانی نامرۆڤانه‌ی ئه‌شكه‌نجه كردبوو و پێشنیاری ئه‌و ڕاپۆرته ئه‌مه بوو لژنهیهكی یاسایی سه‌ربه‌رخۆ پێك بهێنرێت بۆ پێداچونه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه، به‌ڵام تا ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش هیچ هه‌نگاویكی به‌م چه‌شنه به‌كرده‌وه نه‌بینراوه. دواتر كه ناوه‌ندی ڕێكخراوه سهبهخووهكان و لژنهكانی ناوده‌وله‌تی مافی مرۆڤ له هه‌رێم ناوه‌ندیان كرده‌وه، ئیتر بابه‌ته‌كه زیاتر نهێنی كرا و شاردرانه‌وه، دۆخه‌كه گه‌یشته ئاستێك ته‌واوی ئه‌م ڕێكخراوانه سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی به‌ڵگه‌ی به‌رچاو و راشكاوه‌ی سه‌رپێچیه‌كانی گه‌وره‌ی یاسا و ماف له‌م هه‌ریمه، دیسان ببنه به په‌رده‌یه‌ك بۆ سهرپوشكردنی ئه‌م تاوانانه و له‌سه‌ر ههمویانیش بوون به په‌رده‌یه‌ك له‌سه‌ر شاردنه‌وه‌ی زیندانه نهێنیه‌كانی له ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتی دیموكراتی كوردستان.
به‌ڵام له سه‌رده‌می ئێمه‌دا له‌لایه‌ن ئهكادیمیسیهنهكانی جیهانی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان هه‌ندێك لێدوانی پڕ له ته‌ناقوز له‌گه‌ڵ ته‌نانه‌ت ڕووداوه‌كانی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردوو ده‌بینن!
نموونه مونا یاقو سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان له‌ڕێكه‌وتی 11ی كانونی یه‌كه‌می 2024 له مێوانداریهكی كه‌نالی رووداو دا بێجگه له‌مه‌ی كه زۆر به‌شانوباڵی خۆیدا هه‌ڵدێت كه تا چ ئاستێك بوێر و راستگوو و پڕكار و به دسیپلینه له كاره‌كه‌یدا، له وه‌ڵامی پڕسهكهی كه‌نالی ڕووداو (كه پێده‌چێت ئه‌م مێوانكردنه به‌رنامه‌یه‌كی له‌پێش دارێژراو و پیلانكراو بێت) له‌سه‌ر هه‌بوونی زیندانی نهینی له هه‌رێم ره‌ت ده‌كاته‌وه كه زیندانێكی نهێنی هه‌بێت و هه‌میش ڕه‌تی ده‌كاته‌وه كه‌س له‌سه‌ر بیرورای جیاواز یان سیاسی ده‌ستگیر كرابێت، ته‌نانه‌ت گیراوانی بادینانی به هه‌ندێك كه‌یسی جیا له بیر‌ورا و سیاسی بوون به‌ناوكرد و هه‌میش سپاسی خۆی ئاراسته‌ی لایه‌نه‌كانی ئاسایش كرد بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵیدا هاوكار بوونه!
به‌ڵام مونا یاقو له‌وانه خۆی باشتر له هه‌ر كه‌سێك ئه‌مه بزانێت كه خودی شێروان شێروانی و هاوڕێكانی به‌هۆی لێكۆلینه‌وه له‌سه‌ر ئاشكراكردنی هه‌مان زیندانه نهێنیه‌كان و ئاشكراكردنی تیرۆر و تاوانه‌كان به‌رامبه‌ر كه‌سایه‌ته بیرۆرا جیاوازه‌كان و بهڵاوكردنیان له‌ڕێی ڕۆژنامه‌وانی به سناریۆی دارێژڕاو ده‌ستگیر و سزادرابوون. راپۆرته‌كانی شێروان شێروانی گرێ‌دراو به لێكۆڵینه‌وه‌كانی له‌سه‌ر تاوان و پێشێلكاریه‌كانی مافی مرۆڤ به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر زیندانه نهێنیه‌كان كه ئه‌گه‌ر سه‌یریكی ئه‌رشیفه‌كانی رۆژنامه‌ی هاوڵاتی و گۆڤاری لڤین و به‌تایبه‌تی گۆڤاری باشور بكه‌ن كه خودی شێروان شێروانی سه‌رنوسه‌ری بوو، ده‌بینن كه هه‌مان شێروان شێروانیه كه ئه‌مڕۆ به‌هۆی ئه‌م ڕاپۆرت و لیكۆلینه‌وه‌كانی ئێستا ماوه به ماوه ده‌كه‌وێته به‌ر سزای قورسی سناریۆی دادگایه‌كی حیزبی و له زینداندا له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌روونیدایه و ئێوه‌ش به‌ناوی پارێزه‌رانی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له‌سه‌ر شاردنه‌وه‌ی ئه‌م مافانه بژیوی ژیانتان ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت. یان ده‌توانن ڕاستیه‌كان له ئه‌نجامی لێكۆلینه‌وه‌كانی ڕێكخراوی سی پی تی وه‌ربگرن كه به‌شداریان له 24 پرۆسه‌ی دادگاییكردنی شێروان شیروانی و هاورێكانی كردوون و ئه‌نجامی ئه‌م پرۆسه‌یه و پێشێلكاریه‌كانی یاسایی له لێدوانێكی فه‌رمی ئه‌م ڕێكخراوه له 22ی ته‌موزی 2023 بۆ ڕای گشتی ئاشكرا كرا.
شیروان سه‌عید سیاری كه زیاتر له 11 ساڵ به تاوانی بیرورای جیاواز له‌زیندانه نهێنیه‌كاندا به‌سه‌ر بردووه و ته‌نانه‌ت كاتی ئازادبوون دانیشی به‌م زیندانه نهینیانهداوه، له‌وكاته كه شێروان سه‌عید له‌زیندانه نهینیهكاندا بێ سهرۆشوێن كرابوو، هاوسه‌ر و منداڵه‌كانی شێروان هاودیتنیان له‌گه‌ڵ خودی مونا یاقو كردبوو و پێی ڕاگه‌یاندوون كه هۆكاری بێسهرۆشوێن كردنی هاوسه‌ره‌كه‌ی ته‌نیا بیر‌ورا و لایه‌نی جیاوازی سیاسی بووه، جیاله‌مه كه له ساڵانی رابردوو به ده‌یان ڕێكخراو و لایه‌نی جیهانی له‌سه‌ر ئه‌م بێ مافی و تاوانه‌نه و نه‌بوونی سه‌روه‌ری یاسا به‌یاننامه‌یان ده‌ركرد و به‌رده‌وام له‌سه‌ر ئه‌م كه‌یسانه له‌سه‌ر هێل بوون، ئه‌م لێدوانانه‌ی له‌لایه‌ن مونا یاقوی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ له هه‌ریم، یان له‌لایه‌ن هه‌ر لایه‌نێكی تری به‌ناوی مافی مرۆڤ، ده‌كه‌ویته چارچێوه‌ی گومانه‌وه كه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی تاوانباری ئه‌م هه‌رێمه ده‌ستیان له‌ناو یه‌ك كاسهدابێت به‌ڕاستی. به‌هه‌ر جۆڕیك بیت ئه‌مه تاوانێكی مێژوویییه له‌سه‌ر ناوی ئه‌م ژنه و پێگه‌ی ده‌سته‌ی جیهانی و مافی مرۆڤ تۆمار ده‌كرێت كه به‌ناوی سه‌ربه‌خۆ به‌م ڕاشكاویه لاق ده‌خاته سه‌ر شعوری نه‌ته‌وه‌یه‌كی له‌ژێر سته‌م و بێدادی بنه‌ماله‌یه‌كی گه‌نده‌ڵ و سته‌مكار و دیسپۆتیزم. سه‌ره‌رای ئه‌و هه‌موو به‌ڵگه‌ی له‌سه‌ر هه‌بوونی زیندانی نهێنی و و تاوانی به‌رامبه‌ر بیرورای سیاسی و جیاواز و ئه‌شكه‌نجه‌ی نامرۆڤانه كه له مێژووی ته‌واوی ئه‌م ناوچه‌یه دا نموونه‌ی كه‌م بینراوه.
سه‌رچاوه :
(گۆڤاری باشور- هه‌ژماری (1) -2011
گۆڤاری لڤین هه‌ژماری 54 – 2007
سه‌چاوه‌ی زیندی له مهدیاكان
بیره‌وه‌ریه‌كانی زیندانی ئاكرێ به پێنوسی بهلاوكراون.
ئاماده‌كردن تاكۆر زه‌رده‌شت
سەرچاوە : هاوڵاتی