سێیه‌مین فێستیڤاڵی پایزه‌ له‌ "ژاڵه‌ناو" به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

سێیه‌مین فێستیڤاڵی پایزه‌ له‌ ناوچه‌ی گه‌شتیاری ژاڵه‌ناو ساز درا و چه‌ندان خانم و هاووڵاتیی به‌ كاره‌ ده‌ستی و به‌رهه‌مه‌ جۆراوجۆره‌كانیان به‌شداربوون.
هه‌شتی‌ ئۆكتۆبه‌ر، ڕێكان عه‌تا ڕیكخه‌ری ڤیستیڤاڵه‌كه‌، به‌ "وشه‌"ی گوت،  له‌م فێستیڤاڵه‌دا، هاووڵاتییان ده‌توانن به‌رهه‌م و كاڵاكانیان نمایش بكه‌ن.

روونیشی‌ كرده‌وه‌ كه‌ له‌م فێستیڤاڵه‌دا به‌رهه‌مه‌كانی وه‌ك "خواردن و شیرینی، چنین و كاری ده‌ستی، درومان و  تابلۆ و فۆتۆ و به‌رھه‌می خۆماڵی و جوانكاری‌" نمایش ده‌كرێن.

ئه‌مه‌ سێیه‌م فێستیڤاڵه‌ كه‌ ئه‌نجام بدرێت و شوێنی ئه‌م فێستیڤاڵه‌ ناوچه‌ی گه‌شتیاری "ژاڵه‌ناوه‌" له‌ شارۆكه‌ی ده‌ربه‌ندیخان.

 

سەرچاوە: wishe- ئاسان محەمەد