سێیه‌مین فێستیڤاڵی پایزه له ناوچه‌ی گه‌شتیاری ژاڵه‌ناو ساز درا و چه‌ندان خانم و هاووڵاتیی به كاره ده‌ستی و به‌رهه‌مه جۆراوجۆره‌كانیان به‌شداربوون.
هه‌شتی ئۆكتۆبه‌ر، ڕێكان عه‌تا ڕیكخه‌ری ڤیستیڤاڵه‌كه، به "وشه"ی گوت، له‌م فێستیڤاڵه‌دا، هاووڵاتییان ده‌توانن به‌رهه‌م و كاڵاكانیان نمایش بكه‌ن.
روونیشی كرده‌وه كه له‌م فێستیڤاڵه‌دا به‌رهه‌مه‌كانی وه‌ك "خواردن و شیرینی، چنین و كاری ده‌ستی، درومان و تابلۆ و فۆتۆ و به‌رھه‌می خۆماڵی و جوانكاری" نمایش ده‌كرێن.
ئه‌مه سێیه‌م فێستیڤاڵه كه ئه‌نجام بدرێت و شوێنی ئه‌م فێستیڤاڵه ناوچه‌ی گه‌شتیاری "ژاڵه‌ناوه" له شارۆكه‌ی ده‌ربه‌ندیخان.
سەرچاوە: wishe- ئاسان محەمەد