له‌مڕ‌ۆوه تا رۆژی 8 ئاب له هۆڵی مۆزه‌خانه‌ی نیشتیمانی (ئه‌منه سووره‌كه) له شاری سلێمانی، سێیه‌مین دیداری نێوده‌وڵه‌تی كارتۆنی كوردی ده‌كرێته‌وه، به سه‌رپه‌رشتی ناوه‌ندی (7 ره‌نگه) و به هاوكاری و سپۆنسه‌ری رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ و مه‌كته‌بی رێكخراوه دیموكرایته‌كان و رێكخراوی كه‌ریمی عه‌له‌كه و ده‌زگای سه‌رده‌م به‌ڕ‌ێوه‌ده‌چێت.
یه‌كێك له به‌شداربووانی ئه‌م دیداره نێوده‌وڵه‌تییه هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار و كاریكاتێریستی ناسراو هه‌ندرێن خۆشناوه، له‌م باره‌یه‌وه چه‌ند پرسیارێكمان لێكرد‌و ئه‌ویش له وه‌ڵامدا وتی: سه‌باره‌ت به بیرۆكه‌ی ئه‌م دیداره نێوده‌وڵه‌تیه كاریكاتێرییه كوردییه، ساڵی 2017، (15) كاریكاتێریستی هه‌رێمی كوردستان، كه هه‌ندێكیان له هه‌نده‌ران ده‌ژین، پێشانگایه‌كی هاوبه‌شی كاریكاتێریمان له هۆڵی ئه‌منه سووره‌كه له سلێمانی كرده‌وه، كه به‌سه‌رپه‌رشتی كاك به‌ختیار سه‌عید (ناوه‌ندی 7 ره‌نگه) بوو، له رۆژانی پێشانگاكه‌ش چه‌ند دانیشتن و گفتوگۆیه‌كمان كرد، ئاماده‌بووانی گفتوگۆكانیش، بریتی بوون له به‌ختیار سه‌عید، هه‌ندرێن خۆشناو، په‌روه‌ر كه‌ركوكی، رێناس عارف، سه‌رچل شه‌وقی، به‌كر عه‌بدولڕ‌ه‌حمان، بڕ‌یارماندا كه ساڵانه ئه‌م پێشانگا هاوبه‌شه ئه‌نجام بده‌ین، و هه‌وڵبده‌ین خه‌ڵكی دیكه‌ش داوه‌ت بكه‌ین، ئه‌وه بوو ئه‌م دیداره ساڵانه‌یه‌ی لێ له دایكبوو.
سه‌باره‌ت به ته‌وه‌ری دیداره‌كه‌ش وتی: ئه‌م دیداره وا سێیه‌مجاره به‌ڕ‌ێوه‌ده‌چێت، ساڵی یه‌كه‌م ته‌وه‌ری دیداره‌كه (قه‌یرانی ئاو)، و ساڵی دووه‌م ته‌وه‌ره‌كه (ئاشتی) و ئه‌م ساڵیش ته‌وه‌ری دیداره‌كه شاعیری كۆچكردوو (شێركۆ بێكه‌س) بوو.
ساڵانه دیداره‌كه له مانگی ئه‌پریل ئه‌نجامده‌درا، به‌ڵام ئه‌م ساڵ دیاربوو براده‌ران پێیان باش بوو بیخه‌نه ئه‌مڕ‌ۆ، كه رۆژی ساڵیادی كۆچكردنی شێركۆ بێكه‌سه، بۆیه دواخرا.
سه‌باره‌ت به ژماره‌ی به‌شداربووانیش هه‌ندرێن خۆشناو وتی: نزیكه‌ی (140) كاریكاتێریست (160) كاری خۆیان له (34) وڵاته‌وه ره‌وانه‌كردبوو، به‌ڵام ته‌نیا كاری (69) كاریكاتێریست له‌لایه‌ن لێژنه‌ی دادوه‌ری (گێتیت كوستانا له ئیندونیسیا، رۆسه‌م له مالیزیا و گرفتار كاكه‌یی له كوردستان) په‌سه‌ندكرابوون، كه (سه‌میر مه‌له‌ك، قاسم حوسێن، ئه‌حمه‌د ئه‌لمالیكی) له عیراق، و (من و رێناس عارف و جه‌بار سابیر و جاسم عه‌بدوڵڵا و سلام دۆسكی) له هه‌رێمی كوردستانیش به‌شداربووین.
له دواییدا هه‌ندرین خۆشناو وتی: جێگای دڵخۆشیه كه ئێمه‌ی كوردیش بتوانین ساڵانه دیدارێك یان چه‌ند دیدارێكی كاریكاتێری یان كارتۆنی وه‌كو وڵاتانی ده‌وروبه‌ر و جیهان ئه‌نجام بده‌ین، كه ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی باشه، و ده‌بێته هۆی زیاتر ئاشنابوونی خه‌ڵكی به‌م هونه‌ره كاریگه‌ره زیندووه، و زیاتر پێشكه‌وتنی هونه‌رمه‌ندانی خۆشمان.
سەرچاوە: pukmedia