د.توانا
لە بیست ساڵی ڕابردوودا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، زیاتر سەرنجی نەتەوەکەی لەسەر ئەو هەڕەشە دروستکراوانەی دەرەوەی سنوورەکانی چڕکردووەتەوە.دژایەتی و ململانێی بەردەوامی بۆ قەوارەی هەرێمی کوردستان تائەم چرکەساتە بووەتە تەوەرێکی ناوەندی لە ستراتیژی سیاسی ئەردۆغان، تا بەم کارەی سەرنجی میللەتەکەی لە قووڵبوونەوەی قەیرانی ئابووری لە ناوخۆدا لابدات. لەگەڵ بەردەوامی داڕمانی لیرەی تورکی و لەگەڵ خۆیدا بەرزبوونەوەی تێچووی ژیان و کەمبوونەوەی دەرامەتی بازاڕەکان.
دەستە دەسەڵاتدارانەکەی حکومەت لەدژایەتیکردنی ئازادی سیاسی و ڕۆژنامەگەری تادێت توندتر دەبێت. لە سەردەمی دەسەڵاتی ئەردۆغاندا، ناڕەزایەتییەکان دائەمرکێنرێن و میدیاکان تادێت دەمکوت دەکرێن، ئەمەش وایکردووە دەنگە ڕەخنەگرەکان بتوانن زۆرتر پرسیار لە بڕیارەکانی سەرکردایەتی بکەن..!
لە ناوەڕۆکی ئەم گێژاوەدا هەڵمەتە سەربازییە بەردەوامەکانی دژ بە هێزە کوردییەکانە، کە هێرشی بەردەوامی درۆن وپیادەی بۆ سەر هەرێمی کوردستان وڕۆژئاوای بەخۆیەوە بینیوە. وەلەم دووایەدا هێزێکی زۆری مێلیشیا لە پاشماوەکانی داعش وچەکدارانی بەکرێگیراوی بیانی " لەوانەی تورکیا ڕاهێنانی سەربازی پێکردن لەسوریا ،وە بۆ تێکدانی بارودۆخی سیاسی ناوچەکە لە عەفرین وکۆبانی وقامشلۆوحەلەب ودەوری دیمەشق دژی هێزە کوردیەکان بەکاری هێنان،ماوەیەک ناردنی بۆ لیبیا " ئێستا ئەمانەی هێناوە بۆ ناوچەی بادینان ..
ئەوەی جێگای نیگەرانییە، ئەم ئۆپەراسیۆنانە بە هاوکاری سەرکردە ناوخۆییەکانی کورد، بەتایبەت پارتی دیموکراتی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی ماوەبەسەرچووی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەنجام ئەدرین..
سەردەمانێک بارزانی باوک سیمبولی خواستەکانی کورد بوو، ئێستا بارزانی کەوتۆتە ناو تۆڕێکی گومان وتۆمەتەوە لەناوخۆی کوردستان ودەرەوە، ڕەخنەگران باس لەوە دەکەن کە خەو وپلانەکانی بارزانیەکان لەگەڵ تەماحە سەربازییەکانی ئەردۆغان هاوتەریب کراون..لەو پێناوەشدا زۆر بەئاشکراوانە و بێشەرمانە ئەمڕۆ لەپێش چاوی میللەتی کوردوگشت جیهانەوە خیانەت لە دۆزی کورد دەکەن ...
دەوترێ مەسرور بارزانی، کەسایەتیەکی نوقمی دەزگای هەواڵگری و ئەمنی هەرێمی کوردستانە، هەموو ئەزمون وپلەوپۆست وکاریگەری بەرچاوی خۆی خستۆتە خزمەت ئامانجە سەربازییەکانی تورکیا. ئەمەش پرسیاری زەق و زبرو رەقی لە ناو کۆمەڵگەی کوریدا لەم دیو لەودیوی سنوری پارچەکانی کوردستان دروست کردووە..!
میللەت دەپرسن بۆچی مەسرور بارزانی دژی بەرژەوەندی گەلەکەی خۆی کاردەکات؟
چ بەڵێنێک لە لایەن ئەردۆغانەوە بە مەسرو و باوکی "مەسعود بارزانی" درا وە ..؟
ڕەنگە لە هەمووی گرنگتر، ئەم هاوپەیمانییانە چ کاریگەرییەکی لەسەر ئایندەی کوردستان هەیە؟
هەڵبژاردنی داهاتووی مانگی ئۆکتۆبەر بە گومان و نادڵنیایی داپۆشراوە، زۆرێک لە هاوڵاتیانی کورد ترسیان لەوە هەیە کە ئەو ململانێیە بکرێتە بیانوو بۆ دواخستن یان دەستکاریکردنی پرۆسەی دیموکراسی، یان نەکردنی !
پرسیاری سەر لێوی زۆر کەس ئەوەیە کە ئایا مەسعود بارزانی شانبەشانی کوڕەکەی هەوڵی پەردەپۆشکردنی کاریگەرییە ترسناکەکانی پەلاماردان و شەڕوداگیرکردنی نیشتمانەکەی خۆی دەدات تەنها بۆ ئەوەی دەستی بنەماڵەکەیان بەسەر دەسەڵات بپارێزێت؟
ئەمڕۆ توڕەیی و بێزاری لە نێو جەماوەری کورددا لەجاران زۆرتر بە بەرچاوەوەیە، لەگەڵ زیادبوونی بانگەوازەکان بۆ لێپرسینەوە.
لەناو میللەتی کورد و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی داخوازی پەرەسەندوو هەیە بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕۆڵی کوڕو باوکە بارزانییەکە لەم ململانێیانەدا. تەنانەت هەندێک داوا دەکەن وەک تاوانباری جەنگ لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت، بۆ ئەوەی بخرێنە بەردەم دادگای نێودەوڵەتی لە لاهای. .
ئەمانە تۆمەتی جددین کە ئەگەر بسەلمێنرێن، دەکرێت لێکەوتەی دوور مەودای بۆ ناوچەکە هەبێت..!
بەڵام زۆر گرنگە بە وریاییەوە و تێگەیشتنێکی قووڵ لە ئاڵۆزییە مێژوویی و سیاسییەکانی پەیوەست بەم پرسانە نزیک ببینەوە. خەباتی کورد یەکێکە لە ململانێ پڕ لە ڕووبە ڕووبوونەوە و ڕەگداکوتاوی کێشمەکێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. چیرۆکێکی خۆڕاگری وقوربانیدان ودرێژ گەڕانە بۆ ئۆتۆنۆمی لە هەرێمێکدا کە هاوپەیمانییەکان دەگۆڕدرێن و زۆرجاردۆست ودوژمنەکان جێگۆڕکی دەکەن ،ئەبێت دژایەتی ودڵسۆزیەکان بە عەقڵ وکردار تاقی بکرێنەوە و وەربگیرێن نەک بە ساویلکەیی وحوکمی خێڵەکی وئارەزوی دڵەکان .
لەگەڵ تەماشاکردنی جیهان، گەلی کورد بەردەوامە لە پرسیارە سەختەکان سەبارەت بە سەرکردایەتی خۆی و ئایندەی نەتەوەکەی. وەڵامی ئەم پرسیارانە نەک هەر چارەنووسی کوردستان لەژێر فشار دەدات بەڵکو کاریگەری قووڵی لەسەر ناوچەکە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی فراوانتردەبێت.